سه‌ركرده‌یه‌كی پێكهاته‌ی عروبه: به‌ته‌مای پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكین
وێستگه نیوزـ
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانیی عروبه ره‌تیده‌كاته‌وه لێكترازان و په‌رته‌وازه‌یی كه‌وتبێته ناو عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك و جه‌ختی كرده‌وه كه پۆستی یه‌كه‌می پارێزگاكه بۆ ئه‌وان ده‌بێت كه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكه.
یاسین عوبه‌یدی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیی عروبه، كه هاوپه‌یمانییه‌كی به‌شداربووه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، له لێدوانێكدا وتی، عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك 3 هاوپه‌یمانێتییان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه و له ساڵی 2010ه‌وه به‌مجۆره‌ی ئێستا پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب له كه‌ركوك یه‌كڕیز نه‌بوون.
وتیشی: حزبه عه‌ره‌بییه‌كانی كه‌ركوك یه‌كڕیز و یه‌كهه‌ڵوێستن و رێژه‌یه‌كی زۆر له‌و پێكهاته‌یه‌ش تۆماره‌كانی ده‌نگدانیان نوێ كردوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش چاوه‌ڕوانن ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنن به‌تایبه‌ت پۆستی یه‌كه‌می شاره‌كه كه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكه، بۆ ئه‌وان بێت.
"به‌پێی چه‌ندین ئاماژه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب ده‌بێت و دوای هه‌ڵبژاردنیش هه‌ندێك لایه‌نی كورد و توركمان هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن"، عوبه‌یدی ئه‌مه‌شی وت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بڕیاره له 18ی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق جگه‌له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
PM:04:39:26/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت