ئارامی حەمە مینا، وەزیری خوێندنی باڵا دوای دەنگۆی ژەهرخواردکردنی دەرکەوتەوە


وێستگه‌ نیوزـ

دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ژه‌هرخواردكردنی، ئارام محه‌مه‌د، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێك ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند پشكنینه‌كانی ته‌واو كردوه‌و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، ئارام محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "بەئێوەی بەرێز و ئازیز رادەگەیەنم دوای ئەوەی ماوەی رابوردو بەھۆی تێکچونی دۆخی تەندروستیمەوە بۆماوەیەک لێتان دابرام، ئەمرۆ سوپاس بۆ خوای پەروەردگار دوای تەواو بونی پشکنینەکان و وەرگرتنی چارەسەر  گەرامەوە لاتان".

دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
خوشک وبرایانی ئازیزم
خزمان،دوستان،ھاورێیانی بەرێز

بە سلاوی گەرمی ئەمەک و پێزانین و منەتبارییەوە

بەئێوەی بەرێز و ئازیز رادەگەیەنم دوای ئەوەی ماوەی رابوردو بەھۆی تێکچونی دۆخی تەندروستیمەوە بۆماوەیەک لێتان دابرام، ئەمرۆ سوپاس بۆ خوای پەروەردگار دوای تەواو بونی پشکنینەکان و وەرگرتنی چارەسەر  گەرامەوە لاتان، لەماوەیەشدا دەیان وسەدان نامەوتلفۆن بۆ خۆم و کەس وکارم ھاتوە، لە ھاولاتیان وھاوریێان ودۆستان و لەناوەوە و دەرەوەی ولات و ئێوەی ئازیزەوە،زور زور مەمنونی گەورەیی ولوتف و موحیبەتی ئێوەی بەرێزم،قەرزارباری پەرۆشی و دلسوزیتانم، ئەوەی ئێوە بۆ ئەم برا بچوکەی خۆتان کردتان پاداشتەکەی مەگەر ھەر بە خودای گەورە  بدرێتەوە،ھەوالپرسین و پەرۆشیتان وزە و ورەیەکی زوری پیبەخشیم بۆ زاڵ بونم بەسەر نەخوشییەکەدا و ھاوکاتیش قەرزێکی گەورەی خستۆتە ئەستۆم،بۆ ئەوەی وەک ھەمیشە و بۆ ھەتا ھەتایە خزمەتکاری ئێوەو میللەتە بەئەمەک و بە وەفا و جوامێرەکەم بم..

لە خودای مەزن داواکارم خۆتان و ئازیزانتان دوربن لە ھەمو بەڵاو نەخۆشی و ناخۆشییەک
برای بچوکتان
د.ئارام


PM:03:31:26/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 4392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت