له شارباژێر به‌هۆی خواردنی قارچكه‌وه منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
		
		
لە گوندێکی سەر بە ناحیەی سیتەک له سنوری قه‌زای شارباژێر دوو خێزان لە باخێکدا چەند قارچکێک دەدۆزنەوە و دەیخۆن بەو هۆیەوەشەوە راستەوخۆ شەش کەس لە ئەندامانی ئەو خێزانانە ژەهراوی دەبن منداڵێکیشیان گیان لەدەست دەدات.
		
	
به‌پێی زانیارییه‌كان رووداوه‌كه لە گوندی وڵانەی ناوچەی شارباژێڕی سەربە پارێزگای سلێمانی روویداوه.
	
	
له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ش سامان لەتیف، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەھۆی خواردنی قارچکەوە ئەو خێزانە ژەھراوی بوون و بەھۆیەوە منداڵێک گیانیلەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش ژەھراوی بوون کە سیانیان منداڵن و ئەوانەی دیکە بەتەمەن گەورەن.
	
        
        PM:09:00:25/09/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2912
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت