هه‌ڵوێستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەربارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند كه پابه‌ندن به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵیی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ وێستگه نیوز، عه‌لی ره‌شید خۆشناو، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر وتی: ده‌بوایه ئه‌و كاته نوێنه‌رانی جوڵانه‌وه‌ی نوێ له‌وكاته‌دا هه‌ڵوێستیان هه‌بوایه كه ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له په‌رله‌مانی كوردستان درێژكرایه‌وه.
وتیشی: پابه‌ندی بریاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵیی عێراق ده‌بن، به‌ڵام پارێزگاره‌كان كاری یاسایی خۆیان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له رایی كردنی كاروباره‌كان، چونكه پارێزگاره‌كان فه‌رمانی هه‌رێمیان هه‌یه بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موچه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش رایگه‌یاند كه بریاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی باسی موچه‌ی نه‌كردوه‌و ئه‌مانه هه‌موو پروپاگه‌نده‌ی ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ن كه رقیان له سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی هه‌رێم ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئه‌یلولی 2023، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی نەوەی نوێ سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە هەرێم و درێژکردنەوەی ماوەکەیان کۆبووە.
دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش دادگا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم و بەوپێیەش دەبێت ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە مووچەی پێنج ساڵیان بگەڕێننەوە.
هه‌ر له دوای بڕیاره‌كه‌ش، سروه عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی "ئێكس" ده‌ڵێت: ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه 5 ساڵه به نایاسایی موچه وه‌رده‌گرن، ده‌بێت فلس به فلسی ئه‌و موچانه بگه‌ڕێننه‌وه كه له قوتی خه‌ڵك و به ناحه‌قی وه‌ریانگرتوه.
PM:05:22:24/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت