مامۆستایانی ناڕازی: دوای وهرگرتنی موچه بایكۆت دووپات دهكهینهوهو ناڕهزاییهكان دهبهینه بهغدا
وێستگه نیوزـ
دوای راگهیاندنی لیستی موچه لهلایهن وهزارهتی دارایی ههرێمی كوردستانهوه، ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی هۆشداریی دا و رایگهیاند: دوای وهرگرتنی موچه بایكۆت دووپات دهكهینهوهو ناڕهزاییهكان دهبهینه بهغدا تا حكومهتی عێراق لەڕێگەی کارتی بانکیەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەش بکات.
له هۆشدارینامهكهدا كه وێنهیهكی دهست وێستگه نیوز كهوتوه، ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی رایگهیاندوه: دەسەڵاتی تاڵانکاری هەرێم ڕۆژ دوای ڕۆژ بێباکانەتر مامەڵە لەگەڵ گرفتەکانی مووچەخۆران و هاوڵاتیاندا دەکات.
پێویستی دەزانین هەنگاو و ناڕەزەتیەکانمان توندتر و فراوانتر بکەین و بایكۆت و خۆپیشاندان و گردبونهوهی فراوان ئهنجام دهدهین و بەم نزیکانەش بەهاوکاری دەستەو گروپە ناڕازییەکانی تر و بە پشتیوانی و بەشداری ئێوەی خەمخۆر گردبونەوە و ناڕەزایەتیەکان دەبەینە بەغدا" ئهنجومهنهكه وای وتوه.
دهقی هۆشدارینامهكهی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی:
هۆشدارییەکی گرنگ لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازییەوە
مامۆستایان ، فەرمانبەران ، مووچەخۆرانی ماف خوراو
وەک لای هەمووان ئاشکرایە دەسەڵاتی تاڵانکاری هەرێم ڕۆژ دوای ڕۆژ بێباکانەتر مامەڵە لەگەڵ گرفتەکانی مووچەخۆران و هاوڵاتیاندا دەکات، بۆیە بە پێویستی دەزانین هەنگاو و ناڕەزەتیەکانمان توندتر و فراوانتر بکەین، لەم پێناوەشدا بە پێویستی دەزانین ئەم هەنگاوانە بگرینەبەر .
١ــ ڕۆژی یەکشەمە ١ / ١٠ /٢٠٢٣ دوای وەرگرتنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە، دەکەین بە ڕۆژی دوپاتکردنەوەی بایکۆت لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان خۆپیشاندان و گردبونەوەی بەرفراوان ئەنجام دەدەین، کات و شوێنی خۆپیشاندان و گردبونەوەی سەرجەم شارو شارۆچکەکان دوای ڕاوێژ لەگەڵ گروپ و دەستە ناڕازییەکانی تر دیاری دەکەین.
٢ــ بەم نزیکانە و بەهاوکاری دەستەو گروپە ناڕازییەکانی تر و بە پشتیوانی و بەشداری ئێوەی خەمخۆر گردبونەوە و ناڕەزایەتیەکان دەبەینە بەغدادی پایتەختی عێراق و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین مووچەو بژێوی هاوڵاتیانی هەرێم نەکاتە قوربانی گەندەڵی و ناشەفافیەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم و خۆیان واتە ( حکومەتی عێراق ) ڕاستەوخۆ و لەڕێگەی کارتی بانکیەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبکات.
چاوەڕوانی پشتیوانی و بەشداری ئێوەی خەمخۆر و دڵسۆزین لە سەرجەم چالاکیاندا
دەست لەناودەست بەرەو هەنگاوی نوێی ناڕەزایەتیەکان .
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی
PM:04:16:24/09/2023
ئهم بابهته 2428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت