سروه عه‌بدولواحید: 5 ساڵه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به نایاسایی موچه وه‌رده‌گرن
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌ی كه به‌رزمان كرده‌وه، دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی هەڵوەشانەوە کە پێنج ساڵە تەمەنیان درێژکراوەتەوە.
رۆژی 30ی ئایاری ئەمساڵ دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی نەوەی نوێ درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی کوردستانی هەڵوەشاندەوە، ئەمڕۆ یەکشەممەش 24ی ئه‌یلولی 2023، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی نەوەی نوێ سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە هەرێم و درێژکردنەوەی ماوەکەیان کۆبووە.
دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش دادگا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم و بەوپێیەش دەبێت ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە مووچەی پێنج ساڵیان بگەڕێننەوە.
هه‌ر له دوای بڕیاره‌كه‌ش، سروه عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی "ئێكس" ده‌ڵێت: ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه 5 ساڵه به نایاسایی موچه وه‌رده‌گرن، ده‌بێت فلس به فلسی ئه‌و موچانه بگه‌ڕێننه‌وه كه له قوتی خه‌ڵك و به ناحه‌قی وه‌ریانگرتوه.
"ناوه‌ستین و به‌رده‌وام ده‌بین له ئاشكراكردنی سه‌رپێچییه یاسایی و ده‌ستورییه‌كانی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له هه‌رێم، نه‌وه‌ی نوێ سكاڵای پێشوی له‌دژی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان برده‌وه‌و ئه‌مه‌ش دووه‌م سكاڵایه كه ده‌بیاته‌وه، ئێمه باوه‌ڕمان به بنه‌ماكانی دیموكراسی هه‌یه و هه‌موو رێگه‌یه‌ك ده‌گرینه‌به‌ر بۆ پاراستنی"، سروه عه‌بدولواحید وای وتوه.
PM:03:55:24/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت