دادگای فیدراڵی عێراق ئهنجومهنی پارێزگاكانی ههرێمی ههڵوهشاندهوه
وێستگهنیوزـ
لەسەر داوایەکی جووڵانهوهی نەوەی نوێ کە لە دادگای فیدراڵی تۆماریکردبوو، ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم کە پێنج ساڵە تەمەنیان درێژکراوەتەوە هەڵوەشانەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئهیلولی 2023، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی نەوەی نوێ سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە هەرێم و درێژکردنەوەی ماوەکەیان کۆبووە.
دادگا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم و بەوپێیەش دەبێت ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە مووچەی پێنج ساڵیان بگەڕێننەوە.
رۆژی 30ـی ئایاری ئەمساڵ دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی نەوەی نوێ درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی کوردستانی هەڵوەشاندەوە.
PM:02:12:24/09/2023
ئهم بابهته 3056
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت