زاراوهی سۆرانی بۆ بەشی وەرگێڕی ڕاستەوخۆی دەنگی لە گوگڵ زیادکرا
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
		
		
زاراوهی سۆرانی له زمانی كوردی، چووە لیستی زمانەکان لە "وەرگێڕی ڕاستەوخۆی دەنگی " کە پشت بە وەرگێڕی گوگڵ دەبەستێت، لێرە بەدواوە دەتوانریت بە یەک کلیک وەرگێڕانی بۆ هەموو ڤیدیۆکانی ئینتەرنێت بکرێت.
	
بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گوگڵ کراودسۆرس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، لەئەمڕۆوە زمانی کوردی (زاراوەی سۆرانی) چووە لیستی زمانەکان لە وەرگێڕی ڕاستەوخۆی دەنگی کە پشت بە وەرگێڕی گوگڵ دەبەستن.
	
" لێرە بەدواوە ھەموو ڤیدیۆکانی ئینتەرنێت بە یەک کلیک دەتوانن وەرگێڕانی بۆ بکەن بۆ کوردیی ناوەندی، ھەروەھا دەتوانن بە ھەر زمانێک لە ھەر شوێنێک بینیتان ڕاستەوخۆ وەرگێڕانی بۆ بکەن." بۆكان جاف وای وتوه.
	
ئهوهش دوای ئهوه دێت كه ناوەڕاستی ساڵی رابردوو کۆمپانیای گوگڵ زمانی کوردی (زاراوەی سۆرانی) بۆ بەشی بۆ خزمەتگوزاریی وەرگێڕانەکەی زیاد کرد، لەئێستاشدا 133 زمان لەناو  خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی گوگڵ بەردەستن.
	
        
        PM:11:40:23/09/2023 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									3092
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت