ستران عه‌بدوڵا: لە کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی دەسەڵاتی تەفویز و شەرعیەتی دیموکراسی بە بافڵ تاڵه‌بانی دەدرێت

‌ستران عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی

وێستگه‌نیوزـ

ستران عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، لە کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی دەسەڵاتی تەفویز و شەرعیەتی دیموکراسی  بە بافڵ تاڵه‌بانی و سیاسەتەکانی دەدرێت.


ستران عەبدوڵا، لەمیانی بەشداریکردنی لەبەرنامەی پانۆڕامای کەناڵی کوردسات وتی: "کۆنفرانسی مەکتەب و مەڵبەندەکان بە باشی، نۆرماڵ و هەڤاڵانە و دیموکراتی بەرێوەچوو".

وتیشی: "ھەڤاڵانی ئەندامی  کۆنگرەی یەکێتیی بڕیاردەدەن یەکێتیی چەند دامەزراوەی بمێنێت و بۆچی و چۆن پوخت بکرێتەوە".

"مەسئولیەتی  ئەندامانی کۆنگرە مەسئولیەتێکی قورسە، بۆ دانانی ھەیکەلیەتێکی باش و پەیڕەو و بەرنامەیەکی نوێباو بۆ یەکێتیی"، ستران عه‌بدوڵا وای وت.

به‌شێكی تر له‌ قسه‌كانی ستران عه‌بدوڵا له‌ به‌رنامه‌ی پانۆرامای كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات:

- یەکێتیی ئێستا لە قۆناغێکی هەرە تازەی خەباتدایە.

- بەرنامەیەکی زۆر باشی سیاسی بۆ یەکێتیی دابرێژرێت کە دەرەقەتی خەبات و تێکۆشانی قۆناغەکانی داھاتوو بێت.

- یەکەمجارە یەکێتیی لەکاتی خۆیدا کۆنگرە دەبەستێت و ئیتر ئەمە دەبێتە نەریت

- ئاواتی سەرۆک مام جەلال و تێکۆشەران بوو کە کۆنگرەکانی یەکێتیی لەکاتی خۆیدا بکرێت.

- لەپێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی ستراتێژ و بەرنامەی نوێی سیاسی بۆ قۆناغی داھاتوو دادەرێژرێت.

- پێویستە حزبەکان نوێگەری بکەن چونکە هەر ئەوان نوێنەرایەتی نوێکردنەوەی پرۆسەی سیاسی و خزمەتی میللەت دەکەن .
- کۆنگرەی یەکێتیی کاریگەری لەسەر ھەرێم و عیراق دەبێت.

- یەکێتیەکی پتەو دەتوانێ رووبەرووی ئەرکەکان ببێتەوە.

- ئێستا یەکێتیی حزبێکی دامەزراوە ، یەک ئاراستە و یەک سیاسەتی ھەیە و کۆنگرەش ئەمە دەچەسپێنێ

- کۆنگرەی یەکێتیی دەبێت ببێتە سەرەتایەکی تر بۆ گۆڕانکاری لەناو کوردستاندا.

- کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی کۆنگرەیەکی ھەڤاڵانە و دیموکراسیانە دەبێت.

- سەرۆک بافڵ بەربەستەکانی بەردەم بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی لابرد.

- سەرکەوتووی یەکەمی کۆنگرە هەر یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەبێت.

- ئەو کۆنگرەیە بۆ یەکێتییە پێش ئەوەی بۆ یەکێتییەکان بێت.

- یەکێتیی حزبێکە لەخزمەت کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دایە بۆیە کۆنگرەکەشی بۆ خزمەتی خەڵکە

- لە کۆنگرەی پێنج، یەکێتیی جەختدەکاتەوە لەکۆدەنگی لەبریاردان.

- دیدار و چاوپێکەوتنە گرنگەکانی سەرۆک بافڵ لەبەغدا و لەگەڵ نێردە و دیپلۆماتی وڵاتان بۆ خزمەتکردنی خەڵک و دابینکردنی ژیان و بژێویە بۆ گەلەکەمان.

- ئامادەبونی یەکێتیی لەبەغدا لەئامادەبونی 80 کورسی دەچێت نەوەک 18 کورسی، لەئامادەبونی سەنگی یەکێتیی دەچێت نەک دەنگ و کورسی.

- لەئێستادا چەقی بەرگریکردن لەمافەکانی خەڵکی کوردستان لەبەغدادە و لە بەغداش هەموو شتێکمان بەدڵ نییە.

- دەبێت لەبەغداوە پێداگری لەسەر مافەکانی گەلی کورد بکرێت.

- ژیان و گوزەرانی خەڵک لای یەکێتیی لەئەولەویەتدایە.

- لە کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی دەسەڵاتی تەفویز و شەرعیەتی دیموکراسی  بە سەرۆک بافڵ و سیاسەتەکانی دەدرێت

- بەشێک لەکێشەکانی ھەرێم و خراپی یەیوەندەیەکانی لەگەڵ بەغدا بە هۆی تێکچونی سیاسەتی ھاوسەنگیە لە کوردستان.

- کۆنگرە گەورەترین دەسەڵاتە لەناو یەکێتیی.

- سەرۆک بافڵ بەستنی کۆنگرەی بەردەوامی یەکێتی دەکات بە شتێکی نۆرماڵ .

- ھەیکەلی یەکێتیی جێگای ھەموو تێکۆشەرانی یەکێتیی تێدایە.

- لەئێستاشدا یەکێتیی خوێن دەبەخشێت لەپێناو کوردستاندا . هەفتەی رابردوو شەهید و مانگی رابردووش شەهیدمان داوە

- یەکێتیی حزبێکی شەھیدپەروەرە، شەهیدخواز نییە، کە پێویست بکات بۆ کوردستان گیانبازی دەکات.


PM:12:13:22/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 2144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت