كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بنه‌وه
پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئه‌یلولی 2023، ئاسمان به گشتی ساماڵ ده‌بێت، پلەکانی گەرما یه‌ك تا دوو پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
باسی له‌وه‌شكرد: سبەینێ شەممە 23ی ئه‌یلولی 2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
سۆران: 39 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی
AM:11:21:22/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت