سۆران عومه‌ر: به‌شێك له‌لایه‌نه شیعه‌كان هۆشدارییان داوه‌ته بانكه‌كان كه پاره بۆ هه‌رێم نه‌نێرن
         
                سۆران عومه‌ر
        
        
        
          وێستگهنیوزـ
	
	سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، به‌شێك له لایه‌نه شیعه‌كان هۆشدارییان داوه‌ته ئه‌و بانكانه‌ی كه بڕیاره قه‌رزه‌كه بۆ هه‌رێم بنێرن و داوایان لێكردوون پاره نه‌نێرن.
له دیدارێكی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردساتدا، سۆران عومه‌ر باسی له‌وه‌كرد: له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵێكی تر له په‌رله‌مانتارانی شیعه له لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بانگی نوێنه‌ری ئه‌و بانكانهیان كردبوو كه بڕیاره قه‌رزه‌كه بده‌ن به هه‌رێمی كوردستان به‌جۆرێك گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كردوون كه بیان ترسێنن و نه‌چنه ژێرباری بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ناردنی ئه‌و قه‌رزه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
باسی له‌وه‌شكرد: "بیانووی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ئه‌وه بووه كه ناردنی پاره‌كه یاسایی نیه، به‌ڵام ئێمه تێمانگه‌یاندن كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌تی قه‌رزی ناوخۆیی بدات، زه‌مانه‌تی قه‌رزه‌كه‌ش گوایه هه‌رێمی كوردستان نایداته‌وه پاكتاوی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمه له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق".
        
        
AM:10:40:22/09/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									4420
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت