"گوهدار زێباری به‌رده‌وامه له مانگرتن و خێزانه‌كه‌ی نیگه‌رانن"
گوهدار زێباری
وێستگه‌نیوز-
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ده‌نگی ئه‌مریكا، گوهدار زێباری كه یه‌كێكه له چالاكوانه ده‌ستگیركراوه‌كانی بادینان و بڕیاره له 1ی مانگی ده له دادگای كه‌تنی هه‌ولێر به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك به‌بێ مۆڵه‌ت دادگایی بكرێت، به‌رده‌وامه له مانگرتن و خێزانه‌كه‌ی نیگه‌رانن له باری ته‌ندروستی كوڕه‌كه‌یان.
گوهدار زێباری چالاكواند ده‌ستگیركراوی بادینان به‌هۆی دواخستنی بڕیاردان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی و هێشتنه‌وه‌ی له زیندانی ئاسایشی گشتی له هه‌ولێر، وا بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته‌یه مانی له خواردن گرتووه. پارێزه‌ره‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌وڵی دا به كه‌فاله‌ت ئازادی بكات، به‌ڵام دادگا داواكه‌ی ره‌تكرده‌وه.
ڕه‌مه‌زان ئه‌رتیسی، پارێزه‌ری گوهدار زێباری له وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر گوهدار به كه‌فاله‌ت ئازادبكرایه، ئه‌وا مانگرتنه‌كه‌ی راده‌گرت هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی دادگایی ده‌كرا".
گوهدار زێباری له 22ی مانگی ده‌ی 2020 ده‌ستگیركرا و به تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی ناوخۆ و به پێی یاسایه‌كی كۆنی عێراق حوكمی 6 ساڵ زیندانی درا.
دواتر به فه‌رمانێكی سه‌رۆكی هه‌رێم سزاكه‌ی كه‌مكرایه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی ماوه‌ی زیندانیكردنه‌كه‌ی له 16ی مانگی سێی 2023 ته‌واوببێت، دوو كه‌یسی دیكه‌ی له دژ تۆماركرا و جارێكی دیكه به تۆمه‌تی گۆڕینی "لۆگۆی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی"حوكمی زیندانی درایه‌وه.
پاشان ڕۆژێك به‌ر له‌وه‌ی ماوه‌ی زیندانیكردنه‌كه‌ی له 16ی مانگی هه‌شتی 2023 ته‌واوببێت و ئازادبكرێت، ئه‌م جاره‌یان به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك به‌بێ مۆڵه‌ت، گوهدار گواسترایه‌وه بۆ زیندانی ئاسایشی گشتی.
گوهدار ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌ستگیركرا، وه‌ك باس ده‌كرێت چه‌كێكی تاپڕ له ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا گیراوه. له 24ی مانگی هه‌شت دادگا بڕیاری دا كه‌یسه‌كه له ئاسایشی گشتییه‌وه بگوێزرێته‌وه بۆ دادگای كه‌تنی هه‌ولێر، به‌ڵام ئاسایش بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد.
خانه‌واده‌ی گوهدار ده‌ڵێن له‌سه‌ر ئه‌و ناحه‌قییه، كوڕه‌كه‌یان وا زیاتر له دوو هه‌فته‌یه مانی له خواردن گرتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه محه‌مه‌د ئه‌مین، باوكی گوهدار، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت: "دایك و خوشكی گوهدار له 16ی مانگی ئه‌یلول چوونه‌ته سه‌ردانی گوهدار له زیندانی ئاسایش، ده‌ڵێن باری ته‌ندروستی زۆر خراپه، به‌ڵام سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی نه‌هێنێت".
خانه‌واده‌ی گوهدار ده‌ڵێن تا ڕۆژی دادگا نیگه‌رانن له ژیان و ته‌ندروستی كوڕه‌كه‌یان.
باوكی گۆهدار ده‌ڵێت ئه‌وان زۆر نیگه‌رانن چونكه گوهدار به‌هۆی مانگرتنه‌كه‌وه زۆر لاواز بووه و "ئاسایش مافی به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆنی لێ قه‌ده‌غه‌كردووه. ته‌نانه‌ت ڕێگا به پارێزه‌ره‌كانیش نادرێت سه‌ردانی بكه‌ن".
پارێزه‌ر ئارتیسی هیواداره زێباری تا ڕۆژی دادگاییكردنه‌كه سه‌لامه‌ت بێت و به‌پێی یاسای هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ژماره 15 كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌وه هه‌مواركراوه دادگایی بكرێت.
راشیگه‌یاند كه "تیمی پارێزه‌ران هیوادارن دادگا ڕۆڵی یاسایی خۆی بگێڕێت و گوهدار زێباری له 1ی مانگی ده به غه‌رامه‌ی پاره سزا بدرێت و ئازاد بكرێت".
PM:11:48:21/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت