بافڵ تاڵه‌بانی بۆ باڵیۆزانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا: رێگری بكه‌ن لە هێرشكردنه‌سه‌ر دژه‌تیرۆر
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای له باڵیۆزانی وڵاتانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا له به‌غدا كرد كه رێگری بكه‌ن لە هێرشكردنه‌سه‌ر دژه‌تیرۆرو هەر هێرشێك كە ئاسایش و ئارامیی ناوچەكە بخاتە مەترسییەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2023، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ستیڤن چارڵس هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق و ئێریك شۆڤالیێ، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا لە عیراق. كۆبۆوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می له‌گه‌ڵ ئێریك شۆڤالیێ، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا لە عیراق، دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق، پاراستنی سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە بەشێوەیەك كە هاوبەشیی راستەقینە و پاراستنی مافی هەموولایەك لەبەرچاوبگیرێت.
لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت و بەئامانجگرتنی هێزەكانی دژەتیرۆر، بافڵ تاڵه‌بانی روونكردنەوەیدا و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كه "هێرشی درۆنی و بەزاندنی سەروەریی وڵات سەقامگیریی ناوچەكەی خستووەتە مەترسییەوە".
داواشیكرد كه "کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەو وڵاتانەی لەچوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیماناندان و بەشداربوون لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، لەبەرامبەر ئەم پێشێلکاری و كردە تیرۆریستییانە بێدەنگ نەبن و رێگریی لێبكەن".
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بافڵ تاڵەبانی له‌گه‌ڵ ستیڤن چارڵس هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق، كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، شایستە داراییەكانی هەرێم و تێكدانی سەقامگیریی ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوەكرا، لەو چوارچێوەیەشدا بافڵ تاڵه‌بانی ئاماژەی بەهەوڵەكانی یه‌كێتی كرد لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و گەیشتن بە چارەسەرێك كە تێیدا مافی هەموولایەك پارێزراوبێت.
لەبارەی بە ئامانجگرتنی هێزەکانی دژەتیرۆر و بەزاندنی سەروەرییەکانی وڵاتەوە، سەرۆكی یه‌كێتی باڵیۆزی بەریتانیای بەرچاوڕوونكرد و داوای لە بەریتانیا و هێزەكانی هاوپەیمانان كرد رووبەڕووی ئەو پێشهاتە ئەمنیانە ببنەوە و هاوكاربن بۆ رێگریكردن لە هەر هێرشێك كە ئاسایش و ئارامیی ناوچەكە بخاتە مەترسییەوە.
PM:11:07:21/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت