زانكۆی سلێمانی یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی زانكۆكانی هه‌رێم و چواره‌می عێراقی به‌ده‌ستهێنا
وێستگه‌نیوز-
زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند كه بۆ ساڵی 2023 توانیویه‌تی یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێم و چواره‌می عێراق به‌ده‌ست بهێنێت.
زانكۆی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه: به‌پێی رانكینی دامه‌زراوه‌ی سیماگۆ بۆ ساڵی (2023)، كه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی (توێژینه‌وه، نوێكاریی و داهێنان، كاری پێكه‌وه‌یی) ئه‌نجامدراوه، زانكۆی سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێم و پله‌ی چواره‌می سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عێراقی به‌ده‌ستهێناوه و وه‌ك هه‌میشه پێشه‌نگه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هه‌ر به‌پێی رانكینه‌كه‌ی سیماگۆ، زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق پێشه‌نگه، به‌جۆرێك له بواری پزیشكی گشتی و ئه‌ندازیاریی یه‌كه‌می عێراقه، هه‌روه‌ها له بواری كیمیا و پزیشكی ددان دووه‌می وڵاته‌كه‌یه و له‌بواری زانستیش سێهه‌مه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له بواری پزیشكی ڤێتێرنه‌ری 12 هه‌مینی عێراقه".
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له مامۆستایان و ستافی ئه‌كادیمی و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران ده‌كات و به‌ڵێنیش ده‌دات به هه‌وڵی هه‌مووان (زانكۆی دایك) به‌ره‌و پێشه‌نگتر به‌رن و ناوی له جیهاندا بدره‌وشێته‌وه و گرێدراوی كۆمه‌ڵگه‌ی ناوخۆییش بێت.
PM:10:21:21/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت