تۆماركردنی یه‌كه‌مین بانكی نیشتمانی كوردستان راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان تۆماركردنی یه‌كه‌مین بانكی نیشتمانی كوردستانی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بانكێكی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم و ڕاسته‌وخۆ به‌بانكی ناوه‌ندی عێراقی فیدڕاڵه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "رۆژی چوارشه‌ممه 20ی ئه‌یلولی 2023 له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماری كۆمپانیاكانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی یه‌كه‌مین كۆمپانیای بانكی نیشتمانی كوردستان تۆمار كرا به‌ناوی (بانكی نیشتمان) كه بانكێكی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ڕاسته‌وخۆ به‌بانكی ناوه‌ندی عێراقی فیدڕاڵه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه".
وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌ڵێت: "تایبه‌مه‌ندییه‌كانی ئه‌م بانكه و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات به هه‌مان شێوه‌ی بانكی ناوه‌ندی ده‌بێت وه‌ك بوونی سه‌كۆیه‌كی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوه‌كان كه بازرگانان و هاوڵاتیان ئه‌توانن لێی سودمه‌ند بن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ڕاسته‌وخۆ مانگانه به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌گوازرێته‌وه ئه‌م بانكه و فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن له‌ڕێی ئه‌م بانكه‌وه مووچه‌كانیان به‌ده‌ست بگات".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "وه‌ك بانكێكی فه‌ڕمی گشتگیری حكومه‌ت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و جیاواز له بانكه حكومیه‌كانی تر خزمه‌تگوزاریه‌كانی له بواری جیاوازی بانكیدا پێشكه‌ش ده‌كات و ته‌نها هه‌ڵگرتنی پاره نییه".
وه‌زاره‌تی بازرگانی راشیگه‌یاند كه "ڕێكاره‌كانی دامه‌زراندنی ئه‌م بانكه له هه‌رێمی كوردستان ته‌واوبووه و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه هه‌ندێ ڕێكاری ڕۆتینییه له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ته‌واو ده‌كرێ".
PM:09:23:21/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 3476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت