شاناز به‌دران وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ده‌ستبه‌كاربوو
وێستگه‌نیوز-
خانمێك وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ده‌ستنیشان كرا و له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستبه‌كاربوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2023 شاناز به‌دران، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شتوگوزاری سلێمانی له شوێنی عه‌لی ره‌ئوف، ده‌ستبه‌كاربوو.
له رێوره‌سمێكدا كه به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و به ئاماده‌بوونی دابان شەدەڵە جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی هۆبه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی گه‌شتوگوزار له پارێزگای سلێمانی، پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شتوگوزاری سلێمانی له‌نێوان شاناز به‌دران و عه‌لی ره‌ئوف ئاڵوگۆڕكرا.
ئه‌مه‌ل جه‌لال سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، گه‌شتوگوزار بۆ هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی زۆر گرنگه، وه‌ك چۆن له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌ره‌وپێشچوونی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه، له داهاتوودا فراوانتر ده‌بێت.
ئه‌مه‌ل جه‌لال راشیگه‌یاند كه پێویسته به دڵسۆزی و به ئه‌مه‌كه‌وه كار له سێكته‌ری گه‌شتوگوزار بكرێت، ئه‌م گۆڕانكارییه درێژه‌پێده‌ری ئه‌و خزمه‌تانه ده‌بێت كه له ڕابردوودا كراوه و توانراوه سه‌رنجی گه‌شتیاران بخرێته سه‌ر شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی شاری سلێمانی.
PM:08:22:21/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت