بافڵ تاڵه‌بانی بۆ فراكسیۆنی یه‌كێتی له به‌غدا: له‌گه‌ڵ ته‌واوی فراكسیۆنه كوردییه‌كان هاوكاربن
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای له فراكسیۆنی حزبه‌كه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد "له‌گه‌ڵ ته‌واوی فراكسیۆنه كوردییه‌كان هاوكاربن و وه‌ك به‌ره‌یه‌كی كوردستانی خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل بكه‌ن و دوور له هه‌موو لایه‌نگیرییه‌كی حزبی نوێنه‌ری كورد و كوردستان بن".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2023، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی "ستایشی رۆڵی فراكسیۆنی یه‌كێتی كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، مووچه و قووتی خه‌ڵكی هه‌رێم و پرسی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه كه دڵسۆزانه ئه‌ركه‌كانیان راپه‌ڕاندووه و هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی كوردستان بووه". وتیشی: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر مافه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌كه‌ن".
داواشی له فراكسیۆنی یه‌كێتی كرد كه "هه‌میشه له سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن له خواسته‌كانی خه‌ڵكدا بن و په‌رله‌مان بكه‌ن به سه‌كۆی به‌دیهێنانی مافه‌كانیان".
له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌شه‌وه، سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆ په‌رله‌مانتارانی حزبه‌كه‌ی، وتی: "خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه ئه‌ركتانه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان هه‌ماهه‌نگبن تاوه‌كو كۆده‌نگییه‌كی نیشتمانی سه‌باره‌ت به‌و پرسه دروستده‌كرێت".
له‌باره‌ی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان فراكسیۆنه كوردییه‌كانه‌وه له به‌غدا بافڵ تاڵه‌بانی فراكسیۆنی یه‌كێتی راسپارد كه "له‌گه‌ڵ ته‌واوی فراكسیۆنه كوردییه‌كان هاوكاربن و وه‌ك به‌ره‌یه‌كی كوردستانی خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل بكه‌ن و دوور له هه‌موو لایه‌نگیرییه‌كی حزبی نوێنه‌ری كورد و كوردستان بن".
PM:05:52:21/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت