نزیكه‌ی 6000 پله‌دار و پێشمه‌رگه پله‌یان به‌رزكرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پێنج هه‌زار و 969 پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی وه‌زاره‌ت پله‌یان به‌رزكرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2023 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌پێی فه‌رمانی وه‌زاری ژماره (19026)، خشته‌ی ئه‌یلولی 2023ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ته‌واوكرا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا له زاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێنج هه‌زار و 969 پله‌دار و پێشمه‌رگه پله‌یان به‌رزكراوه‌ته‌وه.
PM:04:24:21/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت