پسپۆڕێکی ئاساییش و ستراتیژیی پەیامی پشت بۆردوومانەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت ئاشکرا دەکات

‌ئەحمەد شەریفی، پسپۆڕی ئاساییشی نێودەوڵەتیی و سیاسەتی ستراتیژیی

وێستگەنیوزـ

پسپۆڕێکی عێراقی لە بواری ئاساییشی نێودەوڵەتیی و سیاسەتی ستراتیژیی، ئاماژە بە بۆردوومانەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانیی دەکات و پەیامی پشت ئەو رووداوە ئاشکرا دەکات و پێی وایە پەیامەکەی پشتی بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نییە بەڵکو بۆ دەوڵەتێکی زلهێزە.


ئەحمەد شەریفی، پسپۆڕی ئاساییشی نێودەوڵەتیی و سیاسەتی ستراتیژیی، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەحمەد ئەلتەیب، پێشکەشکاری بەرنامەی (الثامنه‌) لە کەناڵی (ئەلڕەشید)ـی عێراقی، ئاماژەی بەوە دا کە بۆردمانکردنی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت و شەهیدکردنی ژمارەیەک سەربازی هێزی دژەتیرۆری یەکێتیی پەیامێکە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نەک خودی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان.

لە درێژەی بەرنامەکەدا کە وێستگەنیوز بینویەتی، شەریفی ئاماژە بەوە دەدات کە، "بۆردومانکردنی ئەو فڕۆکەخانەیە پەیامێکی ڕوونە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە هاوپەیمانێکی ستراتیژیی عێراق و کوردەکانە، ئەمریکا بە هاوکارییکردنی کوردەکانی عێراق و سوریا ترس و دڵەڕاوکێی تورکیا و ئێران و سووریای ورووژاندووە و ئەمەش پەرچەکرداری ئەو هەوڵانەی ئەمریکایە".


PM:03:47:21/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 2024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو