یونامی: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراقه
         
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز-
	نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت له شاری سلێمانی ده‌كات و رایگه‌یاند كه پێویسته ئه‌و جۆره هێرشانه بوه‌ستێنرێن.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق "یونامی" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X) رایگه‌یاند كه ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت له  سلێمانی ده‌كات كه چه‌ندین قوربانی لێكهوتهوه.
یونامی ده‌ڵێت: "هێرشه‌كان پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراقن، پێویسته بوه‌ستێنرێن".
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه "پێویسته پرسه ئه‌منییه‌كان له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیپلۆماسییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، نه‌ك له‌ڕێی هێرشكردنه‌وه".
	پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2023 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان 
فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ 
پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) شه‌هیدبوون  و سێ پێشمه‌رگه‌ی 
دیكه‌ش برینداربوون.
	
        
        AM:10:08:19/09/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1432
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت