حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات: له یادی شۆڕشی ژینادا مانگرتنی گشتی له هه‌موو كوردستان راده‌گه‌یه‌نین
وێستگه نیوز-
شه‌ش حزبی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دوای كۆبونه‌وه ڕایانگه‌یاند له‌ساڵیادی "شۆڕشی ژینا ئه‌مینی" له‌ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان مانگرتن‌و خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری ده‌ستپێده‌كات، داواش له‌خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كات، دوكان‌و بازاڕه‌كان نه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ی ئه‌یلولی 2023 شه‌ش حزبی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "له یادی شۆڕشی ژینادا داوا له هاوڵاتیانی رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ن مانگرتنی گشتی رابگه‌یه‌نن و حزبه سیاسیه‌كانیش پشتیوان و به‌شدار ده‌بن".
ئه‌و شه‌ش حزبه رایانگه‌یاندووه كه "داوا له هه‌موو تێكۆشه‌رانی خه‌باتكار، هێز و لایه‌نه پێشكه‌وتنخوازه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له مانگرتنی گشتی بكه‌ن و له‌و ڕۆژه‌دا خۆپیشاندان و رێپێوانی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
بانگه‌وازی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
بۆ مانگرتنی گشتیی ٢٥ی خه‌رمانان
كۆمه‌ڵانی تێكۆشه‌ری خه‌ڵكی كوردستان!
خه‌باتكارانی سیاسی و مه‌ده‌نی!
٢٥ی خه‌رمانانی ١٤٠١، ژینا ئه‌مینی كچه كوردی لاوی سه‌قزی له شاری تاران و له ئاكامی په‌لاماری هێزه ده‌ستوه‌شێن و سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیم‌دا گیانی به‌خت كرد. ناوی (ژینا) وه‌ك له سه‌ر گڵكۆكه‌ی نووسرا، بوو به "ڕه‌مز"ی ڕاپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ریی به‌رین كه له كوردستانه‌وه به درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ده‌ستی پێ كرد و زۆری نه‌خایاند سه‌رتاسه‌ری شار و ناوچه‌كانی ئێران و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشی گرته‌وه و له درێژه‌ی خۆیدا به "شۆڕشی ژینا" و "شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی" ناوی ده‌ركرد.
شۆڕشی ژینا جه‌ماوه‌ریترین و درێژترین سه‌رهه‌ڵدان و ناڕه‌زایه‌تییه كه توانیویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی بخاته ژێر پرسیار و هه‌نگاو بۆ له گۆڕنانی ئه‌م ڕێژیمه سه‌ركوتكه‌ره بنێ. له ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوودا و له ڕه‌وتی ئه‌م شۆڕشه‌دا بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئیران به‌گشتی و خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی دژبه ڕێژیمی زاڵ به سه‌ر ئێران‌دا، قۆناغی نوێ و جه‌ماوه‌ریی ئه‌زموون كردووه و هه‌نگاوی لێبڕاوانه‌ی ناوه كه ڕاوه‌ستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نییه. ده‌وری به‌رچاوی ژنان له پێشه‌نگایه‌تیی ئه‌و شۆڕشه‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه یه‌ك هه‌نگاوی گه‌وره به‌ره‌و پێش بردووه و ئاسۆی سه‌ركه‌وتنی روونتر كردووه و لاوان له‌وپه‌ڕی گیانبازیدا بۆ ژیانێكی ئازاد و ئاره‌زوومه‌ند فیداكاریی كه‌موێنه ده‌كه‌ن.
له ساڵوه‌گه‌ڕێ ده‌ستپێكی شۆڕشی ژینادا جێی خۆیه‌تی به نیشانه‌ی به‌رزڕاگرتنی یاد و بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانی ئه‌م شۆڕشه نوێیه و ڕێزلێنان له قوربانیان و زیندانییان سیاسی و زیندووڕاگرتنی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی، به شكۆوه به‌ره‌وپیلی ئه‌م یاده مه‌زنه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بچین. له‌م پێوه‌ندییه‌دا دوای چه‌ند جار دیدار و ڕاوێژی سیاسی، رۆژی چوارشه‌ممه، ١٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، حیزبه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بریتی له:
- حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
- كۆمه‌ڵه (ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)
- كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك)
- سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
- پارتی ئازادیی كوردستان (پاك)
له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه رێكه‌وتن؛
١- پشتیوانی له داخوازیی تێكۆشه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆكان بۆ ڕێزگرتن و به‌شداریی چالاكانه له ساڵڕۆژی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی.
٢- ڕاگه‌یاندنی ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان، وه‌ك ڕۆژی مانگرتنی گشتی له هه‌موو كوردستان. له‌م ڕۆژه‌دا هه‌موو دووكان و بازاڕ و ناوه‌نده‌كانی كار و ئیداره‌كان داده‌خرێن؛ سه‌ر له به‌یانیی ئه‌و ڕۆژه (٢٥ی خه‌رمانان)، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان سه‌ردانی گڵكۆی ژینای جوانه‌مه‌رگ و سه‌رجه‌م شه‌هیدان و گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی" ژن، ژیان، ئازادی" له شار و گونده‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن و چه‌پكه‌گوڵی ڕێز و خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان داده‌نێن و ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنانیان بۆ به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
٣- داوا له‌سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران (ژنان، لاوان، كرێكاران، مامۆستایان و خانه‌نشینان، ژینگه‌پارێزان و نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌كان له سه‌رتاسه‌ری ئێران ده‌كه‌ین؛ پشتیوانی له مانگرتنی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و به مانگرتنی گشتی، به هه‌مووانی نیشان بده‌ن كه شۆڕشی" ژن، ژیان، ئازادی" تا گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
٤- داوا له هه‌موو تێكۆشه‌رانی خه‌باتكار، هێز و لایه‌نه پێشكه‌وتنخوازه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له مانگرتنی گشتیی ٢٥ی خه‌رمانان بكه‌ن و له‌و ڕۆژه‌دا خۆپێشاندان و ڕێپێوانی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه به‌رن و سه‌رنجی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی مرۆڤدۆستی جیهان بۆ پشتیوانی له شۆڕشی ژینا ڕابكێشن.
٥- هه‌ركام له حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی به‌شدار له‌م دانیشتنه، پشتیوانی و به‌شداریی خۆیان له مانگرتنی ڕۆژی "٢٥ی خه‌رمانان" و ڕێوڕه‌سمه‌كانی سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدان و گیانبه‌ختكردووان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
١٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی
(٦ی سێپتامبری ٢٠٢٣)
PM:01:18:06/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1712
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت