ھاوسەرۆکی پژاک بۆ وێستگەنیوز : لهبری ملكهچبوون بۆ ئێران بیر لهیهكڕیزی بكهنهوه
وێستگهنیوز - تایبهت
سیامهند موعینی، هاوسهرۆكی پارتی ژیانی ئازاد، داوا دهكات حیزبه كوردییهكان لهجیاتی ملكهچبوون بۆ داخوازییهكانی دهوڵهتی ئێران ڕێگهی یهكێتی نهتهوهیی و یهكریزی ههڵبژێرن.
سیامەند موعینی لەدایکبووی مەھاباه ئێستا لەگەڵ زیلان ڤەژین ھاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستانە.
ھێزەکانی پارتی ژیانی ئازاد پژاک لە سەر سنورهكانی ھەرێمی کوردستان بوونیان ھەیە بەڵام سیامهند موعینی دهڵێت له "چیا سەخت و کوێستانە چڕەکانداین".
موعینی، له چاوپێكهوتنێكی تایبهت به وێستگه نیوز تیشكی خسته سهر ههڕهشهكانی دهوڵهتی ئێران بۆ سهر ئۆپۆزسێۆن. وتی "ئهو بابهته نوێ نییه".
بهڵام پهیامنێری وێستگه نیوز لێی پرسی ئایا ئەو هەڕەشانە، پژاکیش واته پارتی ژیانی ئازادیش دهگرێتهوه؟
سیامەند موعینی لهوهڵامدا وتی "لە جەوهەری کێشەکەدا، بێ گومان هەموو حیزب و هەموو گەلی کورد لە لایەن دەوڵەتی فاشیستی ئێرانەوە دەکرێنە ئامانجی هێرش. هەمیشە بەنیازی لەناوبردن و پاکتاوکردنیان كورد بووە".
ئهگهرچی ناوبراو ئاماژهی بۆ ئهوهكرد كه ئهو ههڕهشانه نوێ نین بهڵام وتی" هەڕەشەکانی دەوڵەتی ئێران لهئێستادا شەپۆلێکی بەهێزترە لەچاو هەڕەشەکانی چل ساڵی ڕابردوو. ئێمە (پژاک) بەردەوام بووینەتە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی ئێران".
رونیكردهوه كه ئەوەی ئەمرۆ لە ئارادایە، وەستاندنی تێکهەڵچوونە سەربازییەکانە، "دەنا دەوڵەتی ئێران بەردەوام خواستی لە ناوبردنی حیزبە کوردیەکانی هەبووە و هەیە و لە هەر دەرفەتێک بۆ ئەو مەبەستە کەڵک وەردەگرێ. ئامانجی دەوڵەتی ئێران، پاکتاوکردنی هەموو حیزبەکانە".
هاوكات راشیگهیاند كه بەپێی ئەوەی کە پژاک یەکێكه لە بەهێزترین حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە"بێ گومان دەسەڵاتی تاران، ساڵانە بەتایبەت پلانی دوژمنکارانەی خۆی لەبەرامبەر ئێمە دادەڕێژێ. ئێمە قەت گوێ بە هیچ هەڕەشەیەکی دوژمن نادەین و لەسەر خواستی گەلەکەمان بەهێزتر لە ڕابردوو لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام دەبین.
" هێرش و هەڕەشەکانی دوژمن بەرامبەر پژاک قەت ڕانەوەستاوە و بەردەوام بووە. دوژمن بە شێوازێک هێرش دەکاتە سەر بارەگا و کەمپەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێگە و شوێنەکانی پژاک بە شێوازێکی جیاوازتر و بە جۆرێکی بەربڵاوتریش لە لایەن دەوڵەتی تورکیەوە و بەهاوکاری دەوڵەتی ئێران دەبینە ئامانجی هێرشەکان و ئەوە ڕۆژانە بە شێوەی هێرشی ئاسمانی بەردەوامە و ڕەنگدانەوەی لە ڕاگەیاندنەکانیش دا هەبووە". دەوڵەتانی ئێران و تورکیە دەیان ساڵە لەسەردۆزی کورد ڕێککەوتوون و هاوکارییەکانیان لە دژی پژاک بەرەو پێشەوە بردووە. لە هەر هەلومەرجێکدا ئێمە تێکۆشانی خۆمان بەردەوام دەکەین و پەرەی پیدەدەین و بەهێزتری دەکەین و لەو چوارچیوەیەشدا گەشەسەندنی بەرچاومان هەیە.
سیامەند کوڕی سولەیمان موعینی سەرکردەی دیاریی پێشووی کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان.
موعینی پێشتر پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بووە. ئەو دوای ئەوەی لە کۆمەڵە جیابووەتەوە، لە وڵاتی سوێد ژیاوە و لە بواری مافەکانی مرۆڤدا چالاک بووە.
ئەو لە پێنجەمین کۆنگرەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لەگەڵ زیلان ڤەژین بە ھاوسەرۆکایەتیی ئەو حیزبە ھەڵبژێردران.
وێستگه نیوز - ئایا ئێوە وەکۆ پژاک بارەگاتان هەیە لە ناو خاکی ژێر کونترۆڵی هەرێمی کوردستاندا؟
سیامەند موعینی: هێزەکانی پژاک لە سەرخاکی هەرێمی باشووری کوردستان بوونیان هەیە بەڵام، لە چیا سەخت و کوێستانە چڕەکانداین. ئەوە بۆ هەر کەسیش ئاشکرایە. بەڵام ناوەندی سەرەکی خەباتی هێزەکانی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و هێزەکانمان لە پەیوەندی ڕاستەوخۆی گەلدان. ئێمە پەیوەندیمان بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەندێ حیزبی باشووری کوردستانیش هەیە. مەیدانی کار و خەباتی ئێمەش دیارە. تێدەکۆشین لە چیا و کوێستانەکانی کوردستان وەک تەنیا ناوەندی پاراستن بۆ بەرەوپێشبردنی خەباتی ئازادیخوازانەی گەلەکەمان کەڵک وەرگرین. جگە لەوە ئامانجێکی دیکەمان نییە. ئامانجەکانی ئێمە، هەر داخوازییە ئازادیخوازییەکانی گەلەکەمانە. ئێمە بەو هەڵوێستەمان بووینەتە هۆکارێک و یارمەتیدەری ڕووحی تێکۆشان و خەبات لە هەرچواربەشی کوردستان و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردمان پتەوتر کردووە. لە ئێستادا، هەبوونی پەژاک بۆتە پێداویستیەکی زەرور و کۆڵەکەی سەرەکی بۆ هەموو گەلی کورد. هەبوونی ئێمە لە سەرخاکی هەرێم، بۆتە هۆکاری پتەوبوونی پاراستن و پارێزگاری لە هەبوون و کولتووری کوردی لەو بەشەی کوردستاندا. ئێمە بەدرێژایی بیست ساڵی ڕابردوو، دەستکەوتی گەورەمان لەو ڕێبازەدا بەدەست هێناوە. دوژمن دەیهەوێ لە هەبوونی ئێمە وەک کارتێکی زەخت بەرامبەربە هەرێم کەڵک وەرگرێ و وەک لاوازییەک نیشانی بدات و چەواشەکاری دەکات، ئەوە لە حاڵێکدایە ئێمە لە پێناو بەدەست خستنی ناسنامەی گەلەکەمان لە خەبات و تێکۆشانداین. هەبوونی ئێمە لە سەرخاکی هەرێمی باشووری کووردستان لەسەر بنەمای پیداویستیەکی بنەڕەتی و سەرەکی گەلی کوردە و داوامان لە گەلەکەمان لە هەرێمی باشووری کوردستان ئەوەیە هەروەکوو ڕابردوو و ئێستاش، لە چوارچیوەی یەکێتی نەتەوەیی هەمووبەشەکانی کوردستان لە یارمەتی و پشتیوانییەکانیان بەردەوام بن. ئێمە باوەڕی تەواومان بە گەلەکەمانە. باوەڕی تەواومان بە گەلەکەمان هەیە و لەو پەیوەندییەشدا رێکخستنەکانمان پتەوتر دەکەین و سەرکەوتن و ئازادی کوردستان و گەلەکەمان بە ئەساس وەردەگرین.
وێستگه نیوز لە ئەگەری هێرشی ئێران یاخود لە ئەگەری دورخستنەوەی ئۆپۆزیسیونی ئێران، هەڵوێستی پژاک چۆن دەبێت؟
سیامەند موعینی: دوای دەستپێکردنی شۆڕشی " ژن، ژیان، ئازادی" کۆڵەکەی رژێمی کوژەر و دەسەڵاتداری ئێران کەوتنە لەرزە و دەوڵەت دیتی ڕێکخستنی گەلی کورد بەهێزترە و پێشەنگی شۆڕشە، زیاتر لە جاران ترسا و دژایەتی گەلی کوردی چەند بەرامبەر زۆرتر کرد. هەربۆیە پلانەکانی لەسەربنەمای قوڵکردنەوەی سیاسەتی کوشتن و گرتن و تۆقاندن بۆ دژایەتی گەلی کورد داڕشتەوە. دەسەڵاتدارانی فاشیستی ئێران، بە زەخت خستنەسەر حیزبە کوردیەکان هەوڵیدا وانیشان بدەن کە دەتوانن ئەو حیزبانە لەناوبەرن، ئەوە لەحاڵێکدایە کە پژاک ئەوڕۆ لە جاران بەهێزترە. چوونکە دەوڵەتی ئێران پێداگرە لە سەر سیاسەتی پاکتاوکارییە ڕەگەزی و نەتەوەییەکانی دژ بە گەلی کورد و بە زیادترکردنی گوشارەکانی خۆی لەسەر حیزبە کوردیەکان دەیهەوێ بە کۆمەڵگە بڵێ کە شۆڕشی ئازادیخوازانەکەی گەلان و بە تایبەتی شۆڕشی ئازادیخوازی گەلی کورد بێ ئەنجامە؛ ئێمە وەک پژاک سوورترین لە تێکۆشانمان. ئێمە پلانەکانی حیزبەکەمان بە پێی داخوازی گەلەکەمان و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دادەڕێژین و پەرەی پیدەدەین، نەوەک بە پێی هەڕەشەکانی دەوڵەتی ئێران. ئێمە لە وڵاتەکەمان بە پشتیوانی گەل ڕێکخستنێکی بەهێزمان دروستکردووە.
لەسەر ئەوبنەمایەش بەرەنگاری هەموو هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی ئێران بۆ سەر گەلەکەمان دەبینەوە. ئامانجی دەولەتی ئێران لە هەڕەشەکردن لە حیزبەکوردیەکان، بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنی شەقامە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دوژمن دەیهەوێ بە ڕێگەی تۆقاندنی گەل و هەڕەشەکردن لە حیزبەکان، شۆڕشگێڕان بترسێنێ و سەرکوتیان بکات. ئێمە وەها سیاسەتێک بە پاکتاوکارانە و فاشیستی دەزانین. هەڵوێستی ئێمە (پژاک)، پارێزگاری لە گەلی کورد و شۆڕشە ئازادیخوازانەکەیەتی. باوەڕمان وایە کە دەبێ هەموو حیزبە کوردیەکان لە جیاتی ملکەچبوون بۆ داخوازییەکانی دەوڵەتی ئێران، بیر لە یەکێتی نەتەوەیی و یەکڕیزی نێوان حیزبەکان بکەنەوە. بە پێشکەوتنی وەها خەباتێک، بێگومان دوژمن لە گەیشتن بە ئامانجەکانی بێ هیوا دەکەین. بۆیە لە ئەگەری هێرشی ئێران، ئێمە و هێزە کوردستانییەکان پشتیوان و هاوکاری یەکتر دەبین.
سەرچاوەکان
AM:11:24:06/09/2023
ئهم بابهته 3580
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت