شاعیر جهمال شارباژێڕی له بهریتانیا كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوز-
شاعیر جەمال ئەمین عارف، ناسراو بە جەمال شارباژێڕی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن کۆچی دوایی کرد.
لهوبارهیههوه دیوان جەمال، کچی جەمال شارباژێڕی بە كهناڵی رووداوی راگەیاند، بەنیازن لە چەند رۆژی داهاتوودا تەرمەکە بگەڕێننەوە و لە هەرێمی کوردستان بەخاکی بسپێرن.
جەمال ئەمین عارف لە 1-10-1941 لە گوندی واژەی شارباژێڕ لەدایکبووە، لە ساڵی 2000وە لە لەندەن دەژی و لە قەزای چوارتاش پەیکەرێکی رێزلێنانی بۆ دروستکراوە.
شاعیری كۆچكردوو ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی روانگە بوو، لە کۆتایی 60ەکانی سەدەی رابردوو دەستی بە نوسینی شیعر کردووەو خاوەنی سەدان شیعرە.
بەشێک لە کتێبەکانی جەمال شارباژێڕی: پارچەیەک لە جگەرم، فرمێسکی نهێنی، ئەلبومی یادگار، رۆمانی روانگەی هەژان و ژان، ملوانەکەی هەزار دەنکەی شارباژێڕ.
PM:08:05:10/07/2023
ئهم بابهته 1780
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت