زانیاری ورد له‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه فه‌ره‌نسییه‌ی كه له سلێمانی ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوز-
به‌پێی به‌دواچوونه‌كانی وێستگه نیوز، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه فه‌ره‌نسییه‌ی كه كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ری هاته ده‌نگ، له گوندی گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌ی شارباژێڕی سلێمانی ده‌ستگیركراوه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ وێنه‌گرتن له‌ناوچه‌یه‌كی " هه‌ستیاری سنوری"، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نی فه‌رمی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "كونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر به توندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستگیركردن و زیندانیكردنی هه‌ڕه‌مه‌كی رۆژنامه‌نووسێكی فه‌ره‌نسی و كچه هاوكاره‌كه‌ی ده‌كات له رۆژی 2 حوزه‌یران له پارێزگای سلێمانی".
كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت: "كونسوڵخانه‌ی گشتی سوپاسی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه ده‌كات كه به‌شداربوون له كردنه‌وه‌ی گره‌وی ئه‌م دۆخه".
هه‌روه‌ها له‌ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "دڵگرانین به‌و ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و مافه‌كانی رۆژنامه‌ڤانان له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م رووداوه‌ش نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژییانه‌یه".
وێستگه نیوز، به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و پرسه كرد و زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت كه رۆژنامه‌نووسه‌كه ناوی "بنوا" بووه و له كاتێكدا له‌گه‌ڵ كچێكی كوردی هاوكاریدا بووه له گوندی گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌ی شارباژێڕی سلێمانی كه به‌یه‌كێك له‌ناوچه سنورییه‌كان داده‌نرێت وێنه‌یان گرتووه. له‌لایه‌ن ئاسایشی ناوچه‌كه‌وه ده‌ستگیركراوه.
ماوه‌یه‌كه دۆخی ئه‌منی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نزیك له‌سنوری ئێران و هه‌رێمی كوردستان هه‌ستیاره، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار له‌لایه‌ن درۆنی توركی و ئێرانییه‌وه بۆردومانكراوه. ناوچه‌ی گهڵاڵهیش یه‌كێك بووه له‌و ناوچانه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، دوای ده‌ستگیركردنی ڕۆژنامه‌نووسه فه‌ڕه‌نسییه‌كه و كچه هاوكاره‌كه‌ی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه مۆبایل و كه‌لوپه‌له‌كانیان لێسه‌ندوون و هێناویانن بۆ ئاسایشی سلێمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه دواتر كاتژمێر 3ی شه‌و هه‌ردووكیان ئازاد كراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه فه‌ره‌نسییه و كچه هاوكاره‌كه‌ی به‌بێ ئاگاداری پێشوه‌خته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه وێنه و ڤیدیۆی ناوچه‌كه‌یان گرتووه، ئه‌مه له كاتێكدایه گوندی گه‌ڵاڵه ناوچه‌یه‌كی سنوورییه و نزیكه له چیای ئاسۆسه‌وه كه زۆر جار له‌لایه‌ن سوپای توركیا و ئێرانه‌وه بۆردوومان ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه فه‌ره‌نسییه پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و گه‌ڵاڵه به‌ڕێبكه‌وێت، هاوڕێكانی ئاگاداركردۆته‌وه له‌وه‌ی گه‌ر له‌ناو لۆكهیشندا نه‌ما، ئه‌وا ده‌ستگیركراوه، چونكه له‌گه‌ڵ هاوڕێ فه‌ره‌نسییه‌كانی تردا له‌ڕێگی ئه‌پێكه‌وه ئاگاداری لۆكه‌یشنی یه‌كتری بوون.
PM:11:10:03/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 3760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت