كه‌شناسی هه‌رێم: به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌ستپێده‌كات
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی حوزه‌یران ئاسمانی هەرێم بە گشتی لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بێت به (2 تا 4) پله‌ی سیلیزی به به‌راورد له تۆماركراوی رۆژی پێشوو.. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 4- 6- 2023 ئاسمان لەنێوان سامال و پەڵە هەور ده بێت".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما بەرزتر دەبێتەوە بەڕێژەی ( 1 - 3 ) پلە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
AM:10:46:03/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 2964
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت