وه‌زیری په‌روه‌رده: هه‌ر پرسیارێك له هه‌ر هۆڵێك ده‌ربچێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا پێیده‌زانین
وێستگه نیوز-
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پرسیاره‌كانی 12ی ئاماده‌یی له هه‌ر هۆڵێكی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ربچێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئاشكرا ده‌بێت و ئیجرائات وه‌رده‌گرین.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی حوزه‌یرانی 2023 ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی په‌ردوه‌رده‌ی دهۆك له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان وتی: "چه‌ندین رێكارمان بۆ رێگری كردن له گزی كردن و ئاشكرابوونی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی گرتووه‌ته‌به‌ر".
وتیشی: "راسته له هه‌موو پرۆسه‌كانی تاقیكردنه‌وه (غه‌ش) هه‌یه، به‌ڵام ئێمه به‌دوای میكانیزمه‌كانی چاره‌سه‌ری بابه‌تی غه‌ش گه‌ڕاوین، یه‌كه‌م له پڕۆگرامه‌كانی خوێندن، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێته‌وه قوتابیان فێری ئه‌وه بكرێن ئه‌وه به ده‌ست بهێنن كه شایسته‌ی خۆیانه، ئه‌م خاڵه ده‌بێ له رووی كولتوورییه‌وه كاری له‌سه‌ر بكرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "خاڵی دووه‌م ئه‌و ئیجرائاتانهیه كه ئێستا له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان و باشتركردنی سیكیوریتی پرسیاره‌كان گیراونه‌ته‌به‌ر".
وه‌زیری په‌روه‌رده جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه "هه‌ر پرسیارێك له هه‌ر هۆڵێك ده‌ربچێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌زانین كێ بووه و چ قوتابییه‌كه و چاو‌دێر و به‌ڕێوه‌ر و هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه، هه‌رچی رووبدات هه‌مووی ده‌زانین و ده‌ستبه‌جێ ئیجراتی پێویست ده‌ستپێده‌كات".
ئاشكراشیكرد كه ئه‌مڕۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپیده‌كات، 2 هه‌زار و 106 هۆڵ بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی هه‌رسێ به‌شی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی دابینكراوه و له رۆژانی تاقیكردنه‌وه هێڵی ئینته‌رنێت له كاتژمێر 6ی به‌یانی تا 08:30 ده‌بڕدرێت.
AM:10:08:03/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 6632
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت