به‌به‌شداری زیاتر له 117 هه‌زار قوتابی تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی ده‌ستی پێكرد
وێستگه نیوو-
كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی حوزه‌یرانی 2023 به‌به‌شداری زیاتر له 117 هه‌زار قوتابی تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی ده‌ستی پێكرد.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه یه‌كه‌م رۆژی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌شه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی ده‌ستپێده‌كات.
وتیشی: "كۆی ئه‌و قوتابیانه‌ی مافی تاقیكردنه‌وه‌یان هه‌یه 117 هه‌زار و 364 قوتابین؛ 75 هه‌زار و 239 له به‌شی زانستی 39 هه‌زار و 113 له به‌شی وێژه‌یی و 3 هه‌زار و 12 قوتابی له به‌شی پیشه‌یی.
وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌ڵێت، "بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری به‌دیبێت، پێویسته ته‌واوی رێكاره‌كانی پشكنین بهڕێوهببرین و رێنوێنییه‌كان جێبه‌جێبكرێن".
راشیگه‌یاند كه پێویستە لەماڵەوە و لە هۆڵی تاقیکردنەوەکانیش کەشێکی ئەرێنی و گونجاو بۆ قوتابیان و خوێندکاران فەراهەم بکرێت.
AM:08:40:03/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1684
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت