له سنووری ئیدارهی راپهڕین ههوكردنی پهردهی مێشك روو لە زیادبوونە
ئیدارەی راپەرین
وێستگهنیوزـ
لەسنوری ئیدارەی راپەڕین 32 منداڵ تووشی نەخۆشی هەوکردنی مێشک بوون لە ئێستادا لەنەخۆشخانەی ژیان لەچوارقوڕنەو نەخۆشخانەی قەڵادزێ داخڵ کراون.
دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین له بڵاوكراوهیهكدا رایگەیاند: لەسنوری ئیدارەی راپەڕین حاڵەتەکانی تووشبوون بەهەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان روو لەزیادبوونە لەئێستادا 32 حاڵەتی تووشبووی هەوکردنی پەردەی مێشک لە راپەرین تۆمار کراون کە تەمەنیان لەنێوان پێنج مانگ تا نۆ ساڵی تێدایە.
لای خۆیهوه تەها محهمهد، وتەبێژی بەڕێوهبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین رایگەیاند: لە رۆژی 24ی ئایاری 2023، دوای راگەیاندنی ئامارەکانی تووش بوون بەهەوکردنی پەردەی مێشک لە سنووری ئیدرەی راپەڕین کە 22 منداڵ داخڵی نەخۆشخانەی ژیان لەچواڕقوڕنەو نەخۆشخانەی قەڵادزێ کران لەماوەی یەک هەفتەدا لە سنوری ئیدارەی راپەڕین حاڵەتەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک گەیشتوهتە 32 منداڵ.
باسی لهوهشكرد: لە ئێستادا تەنیا 11 منداڵ لەنەخۆشخانەکان ماون، 10 منداڵ لە نەخۆشخانەی ژیان لەچواڕقوڕنە یهك منداڵیش لەنەخۆشخانەی قەڵادزێ داخڵ کراوە.
تهها محهمهد ئهوهشی خستهڕوو: تەواوی کارمەندان و پزیشکان لە ناوەندە تەندروستیەکان ئامادەن بۆ رێگری کردن لە زیاتر بڵاوبونەوەی ئەم نەخۆشیە.
داواشی لە هاووڵاتییان كرد پێویستە کەسی تووشبوو جیابکرێتەوه و دوربکەونەوە لە قەرەباڵغی و تێکەڵ بوون لەو ناوچانەی نەخۆشیەکە بڵاوبوهتەوە.
PM:11:04:02/06/2023
ئهم بابهته 2244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت