له‌سنووری شارباژێر دوو كه‌س له‌ئاودا خنكان
وێستگهنیوزـ
لە سنووری شارباژێر لە پارێزگای سلێمانی لە دوو شوێنی جیاوازدا دوو کەس لە ئاودا خنکان یه‌كیان ته‌مه‌نی 43 ساڵه و ئه‌وی تریشیان ته‌مه‌نی 37 ساڵه‌و له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی، 2ـی حوزەیرانی 2023، بە وێستگەنیوزی راگەیاند: دوو رووداوی خنکان لە چەمی خەمەڵووکە و لە سەیرانگەی کوونەماسی هەبوون، کە هەردووکیان لە ناوچه‌ی شارباژێردان لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
وتیشی: "تەرمی قوربانییەکەی کوونەماسی دەرهێندراوە و لە نەتەوەی عەرەبە، بەڵام تا ئێستا زانیاری‌یان لەبارەی تەرمی دووەمەوە بەدەست نەگەیشتووە".
بۆ هەردوو رووداوەکە پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵێنەوەی کردووەتەوە. بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 104 کەس لە ئاودا خنکاون.
وتەنێژی بەرگری شارستانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا: هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، یه‌كێك له خنكاوه‌كان له دایكبووی ساڵی 1980یه، ئه‌وی تریشیان له دایكبووی 1986.
PM:09:06:02/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 2116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت