سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له یه‌كێتی: دوای دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مان هه‌رچی كرابێت نایاسایه
وێستگه‌نیوزـ
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ وێستگەنیوز، دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستانی دواخست، هه‌رچی كرابێت دوای ئه‌وه نایاساییه.
سه‌رچاوه باڵاكه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ وێستگه‌نیوز باسی له‌وه‌كرد: لەدوای دواخستنی دانیشتنەکەی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانه‌وه، هەر شتێک کرابێت لەناو پەرلەمانی کوردستان نایاساییە.
باسی له‌وه‌شكرد: "ئەوەی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، دەنگمان داوە و کۆمسیۆن کاراکراوەتەوە پەیڕەوی نییەو هیچ بەهایەکی یاسایی نییە".
وتیشی: "بێ گومان مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی ئەمڕۆ لەسەر ئەو گرژی و ئاڵۆزییە قسەی دەبێت و پشتگیری بڕیاری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان".
PM:12:21:22/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 2448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت