به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر كۆبونه‌وه
وێستگه نیوزـ
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازیی لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا کرد و ته‌وه‌رێكی گفتوگۆكانیان و ڕاپۆرته‌كه‌ی ئەم دواییەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بووه كه به نه‌رێنی باسی له دۆخی هه‌رێمی كوردستان كردوه.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتوه: ئەمڕۆ دوو شەممە سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە بەڕێز ئیرڤین هیکس، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کورستان کرد و سه‌فین دزه‌یی باسی لە پەیوەندیی "دێرین و دۆستانە"ی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بایەخی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکان کردوه.
"گفتوگۆ و بیروڕایان لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و ڕاپۆرتی ئەم دواییەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بوارەکانی هەماهەنگیی و هاریکاری هاوبەش ئاڵوگۆڕ کرد. " راگه‌یه‌ندراوه‌كه واده‌ڵێت.
کونسوڵی گشتیی ئه‌مریكاش ئاماژەیداوه بە پەیوەندیی "دۆستانە و هاوپەیمانی نێوان حکومەتی هەرێم و ئەمریکا" و جەختی لە بەردەوامی و پتەوکردنی پەیوەندییەکان کردەوە لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و بازرگانی.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه باسی له‌وه‌شكردوه كه هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و دوایین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ كردوه.
رۆژی 20ی 3ی 2023، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت دۆخی مافی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پارتی و یەکێتی دەزگای ئەمنی تایبەتیان هەیە و بەکاریدەهێنن دژی ئەو کەسانەی ڕەخنەیان لێدەگرن.
لە راپۆڕتەکەدا لەسەر دۆخی ڕۆژنامەوانیش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، پارتی و یەکێتی ڕێگانادەن ئەو میدیایانەی نزیک نەبن لە خۆیانەوە زانیاریان دەستبکەوێت.
PM:08:47:27/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت