دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریس، یه‌كه‌م كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له كێڵگه‌یه‌كی هه‌رێم راگرت
وێستگه نیوز-
دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریس سه‌باره‌ت به راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیه‌وه، كۆمپانیای فۆرزا پترلیۆم راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی له كیڵگه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆمپانیای فۆرزا پترلیۆم له راگه‌یه‌ندراوێكدا راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی له كیڵگه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ راگرتنی بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و پڕبوونی عه‌مباره‌كانیان.
كۆمپانیای فۆرزا كه له كێڵگه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر وه‌به‌رهێنان ده‌كات ده‌ڵێت كه "دوای ئه‌وه‌ی توانای عه‌مباركردنی كێڵگه‌كه نزیكبووته‌وه له توانای ته‌واوی، بۆیه به‌رهه‌مهێنان له‌كێڵگه‌كه ڕاده‌گرێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئاگاداركراونه‌ته‌وه له داخستنی بۆری هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان، داخستنه‌كه په‌یوه‌ندی به بڕیارێكی دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له پاریسه‌وه هه‌یه به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌شه‌وه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان له توركیا راگیرا".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه دادگای ناوبژیوانی ژووری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس له 23ی ئازاری 2023 له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق بڕیاری دا و به‌جۆرێك پێویسته حكومه‌تی توركیا پابه‌ندی رێنمایی لایه‌نی عێراقی بێت له جوڵه‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، دواتر حكومه‌تی عێراق هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی راگرت و تا ئێستاش راگرتنی نه‌وتی هه‌رێم به‌رده‌وامه.
PM:05:59:27/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 10040
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت