ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا رێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره و فیدیه‌ی دیاریكرد
وێستگه نیوز-
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای سه‌ر به یه‌كێتی زانایانی ئایینی كوردستان رێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره و فیدیه‌ی بۆ ئه‌مساڵ دیاریكرد.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رێژه و ئه‌ندازه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره و فیدیه‌ی دیاریكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "بڕیاره‌كه به ره‌چاوكردنی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت و رێساكانی فیقهی ئیسلامی و به‌راوردكردنی بۆچوونی گه‌وره زانایان و له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئێستای كۆمه‌ڵگه و موسڵمانان، دراوه."
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای یه‌كێتی زانایان رێژه‌كه‌ی به‌مجۆره دیاریكردووه:
یه‌كه‌م: ڕێژه‌ی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر كه‌سێك له ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م سێ هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت.
دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به ڕۆژوونهبوون بۆ هه‌ر رۆژێك سێ هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت.
سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تیادا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه له حه‌وت ملیۆن و 200 هه‌زار دینار، واته: هه‌ركه‌سێك (حه‌وت ملیۆن و 200 هه‌زار دیناری عێڕاقی) هه‌بێت و ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه، واجبه بۆ هه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێڕاقی به‌زه‌كات بدات به هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تان.
PM:05:29:27/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 9804
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت