"شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌فربارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما وه‌ك چله‌ی زستان داده‌به‌زن"
وێستگه نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد رایگه‌یاند كه شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌فربارین ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما وه‌ك چله‌ی زستان داده‌به‌زن.
مامۆستا سیروان ساڵح عه‌لی كه خاوه‌نی په‌یجی كه‌ش و هه‌وای گه‌رمیانه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌هۆی دابه‌زینی تۆپه‌ڵه‌هه‌وایه‌كی ساردی جه‌مسه‌ری شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌فربارین ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌گرێته‌وه".
سیروان ساڵح ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رمی به وێنه‌ی چله‌ی زستان داده‌به‌زێت له هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
راشیگه‌یاندووه كه "ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕوونی باس له‌و گۆڕانكاریه نامۆیه‌ی كه‌شوهه‌وا ده‌كات".
PM:05:16:27/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 34936
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت