فراکسیۆنی یەکێتی: لایەنێکی سیاسی بۆ بەرژەوەندی تەسکی حزبی و دوو کورسی کۆتایی، سازشیان لەسەر کەرکووک کرد
وێستگەنیوز_
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت:" لایه‌نێكی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبیان له‌به‌رامبه‌ر دوو كورسی كۆتای مه‌سیحیه‌كان و ده‌نگی ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، سازشیان له‌سه‌ر كه‌ركووك كرد"، ده‌شڵێت:" فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌نگی به‌و ماددانه نه‌دا كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد‌و كه‌ركوكدا نه‌بوون".
ئەمرۆ دووشەممە 27ـی 3ـی 2023، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌مواری سێهه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقی پهسهندكردو فراكسیۆنی یه‌كێتی له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كۆپیه‌كی بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتی نارد رایده‌گه‌یه‌نێت:" به‌داخه‌وه هێزه كوردستانیه‌كان به‌یه‌ك هه‌ڵوێسته‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه گرنگه‌دا نه‌كرد".
ده‌قی راگهیهنراوهكه...
دوای مشومڕ و ململانێه‌كی زۆر، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تێپه‌ڕێندرا، فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و ماده‌و بڕگانه‌ی په‌یوه‌ندی به پارێزگای كه‌ركوك هه‌بوو، ناڕازی بوو، بۆیه ده‌نگی به‌و ماده‌و بڕگانه و كۆی یاساكه نه‌دا.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، هه‌رچه‌نده له ساڵی 2004 وه به هۆكاری سیاسی هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجامنه‌دراوه ، به‌شداریمان له دانیشتنه‌كه بۆ ئه‌وه بوو كه‌ركوك به‌ده‌رنه‌كرێت له هه‌ڵبژاردن ، به‌ڵام ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ وردبینی كردن له تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك دانراوه، ناڕوون و نادادپه‌روه‌رن و دژی پێكهاته‌ی كورده، كه به‌م شێوه‌یه خواره‌وه‌ن:
1. ئه‌و ماده په‌سه‌ند كراوه هه‌مان ئه‌و ماده‌یه نییه كه ڕۆژی پێشووتر به‌ره‌زامه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كان ئاماده كرا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانی دانشتنه‌كه ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درا.
2. راسته له یاساكه‌دا سه‌رژمێریی ۱۹٥۷ كراوه‌ته یه‌كێك له بنه‌ماكانی ده‌نگده‌ر له‌كه‌ركوك، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌یه له‌ماده‌یه‌كی پێشووتری یاساكه‌دا هاتووه، كه هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌سنوری ئیداری ئێستای بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه، ئه‌مه ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت كه ڕاسته سه‌رژمێری ٥۷ بنه‌مایه، به‌ڵام به‌سنوری ئیداری ئێستای كه‌ركوك و به‌مه‌ش ده‌نگده‌رانی ره‌سه‌نی كه‌ركوك له چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار و كفری و دوزخورماتوو كه له‌ساڵی 1957 سه‌ر به كه‌ركوك بوون ئه‌كه‌ونه به‌رده‌م مه‌ترسیی سڕینه‌وه. زیادكردنی یه‌كه‌ی ئیداری سه‌رگه‌ڕان له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك كوتله‌كان و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی زیادكرا.
3. زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك كه ماف ئه‌دا به‌و كه‌سانه‌ی پێش ساڵی ۲۰۰۳ فۆرمی خۆراكیان له كه‌ركوك بووه، سه‌رژمێری ساڵی ٥۷ به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه و مافی ده‌نگدان به عه‌ره‌بی هاورده ده‌دات، ئه‌م بڕگه‌یه به‌بێ ره‌زامه‌ندیی كورد بووه .
بۆ رای گشتی گه‌لی كوردستان روونیده‌كه‌ینه‌وه، كه ئێمه به‌شداریمان له دانیشتنه‌كه نه‌كرد ، تا نساب ته‌واو بوو، به‌بێ ئێمه‌ش دانیشتنه‌كه ده‌كرا ، چونكه هه‌ندێك له‌لایه‌نه سیاسیه‌كان رێكه‌وتبوون یاساكه تێپه‌ڕێنن، بۆیه به‌ناچاری به‌شداریمان كرد، تا دوا هه‌وڵی خۆمان بده‌ین له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌ركوك، بۆیه ده‌نگمان به‌و ماده‌و بڕگانه نه‌دا دژی خواستی گه‌له‌كه‌مان بوون.
به‌داخه‌وه هێزه كوردستانیه‌كان به‌یه‌ك هه‌ڵوێسته‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه گرنگه‌دا نه‌كرد، لایه‌نێكی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبیان له‌به‌رامبه‌ر دوو كورسی كۆتای مه‌سیحیه‌كان و ده‌نگی ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، سازشیان له‌سه‌ر كه‌ركوك كرد.
یه‌كێتی سووره له‌سه‌ر ئامانج و ستراتیژی له‌مێژینه‌ی له‌به‌رگری كردن له كه‌ركوك و هه‌موو ناوچه كوردستانیه به‌ناهه‌ق دابرێنراوه‌كان، هه‌موو ڕێگایه‌كی ده‌ستوری و یاسایی و سیاسی ده‌گرێته‌به‌ر و سازشكردن له‌سه‌ر كه‌ركوك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی مێژوو به ناشیرینی ئهینوسێتهوهو خه‌ڵكی خۆراگری كه‌ركوكیش له‌بیری ناكه‌ن.
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣
PM:04:07:27/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت