سۆران عومه‌ر: گرێبه‌ستی 50 ساڵه‌ی نێوان هه‌رێم و توركیا كۆتایی هات
سۆران عومه‌ر
وێستگهنیوزـ
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، به‌پێی بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس كۆتایی بەگربەستی 50 ساڵەی هەرێم و تورکیا هێنرا.
سۆران عومه‌ر، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: بەم بڕیارەی دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس كۆتایی بەگربەستی 50 ساڵەی هەرێم و تورکیا هێنرا.
باسی له‌وه‌شكردووه: ئەو گرێبەستەی کە نەوتی پێ رەوانەی بەندەری جیهان دەکراو بابەتی ئەمنی تیادابوو ! ئەو گرێبەستەی کە نەپەرلەمانی کوردستان و نە عێراقیش ئاگاداری ناوەڕۆکەکەی نەبوون.
ده‌شڵێت: "لەدەسەڵاتی هەرێمی كوردستانیش نەبووە گرێبەستێکی وەها لەگەڵ دەوڵەتێک ئەنجام بدات".
رۆژی 23ی ئازاری 2023، دەستەی ناوبژیوانی لە دادگای ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، توركیا و عێراقی لە بڕیاری تایبەت بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی ئاگادار كردەوە، لە دوای بڕیارەكە كاتژمێر 12ی شەو هەینی، توركیا هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی راگرت، پابەندبوونی خۆی بە بڕیاری دادگا راگەیاند.
لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكەیش، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای فهڕەنسا كاریگەریی لەسەر پهیوەندییەكانیان لەگەڵ بەغدا نابێت.
PM:12:57:27/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 6104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت