وه‌زاره‌تی كاره‌با: له مانگی ره‌مه‌زاندا 19 كاتژمێر كاره‌با ده‌درێت
وێستگهنیوزـ
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێدانی كارەبا لەم مانگەدا گەیشتووەتە 19 كاتژمێر، ئەوەیش بە پشتبەستن بە بەرهەمهێنانی چوار هەزار مێگاوات.
ئەمڕۆ یەكشەممه 27ـی ئازاری 2023، وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، رۆژانە لە مانگی رەمەزان بە تێكڕا 18 بۆ 19 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان ده‌درێت.
باسی له‌وه‌شكردووه: پێدانی ئەو كارەبایە پشت دەبەستێت بە بەرهەمهێنانی چوار هەزار مێگاوات كارەبای ڕۆژانە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئێستا به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خواستی هاووڵاتییان له به‌كارهێنانی كاره‌با بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه، پێدانی كاره‌با گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه.
PM:12:17:27/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت