نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت
وێستگهنیوزـ
بەهۆی زۆری رێژەی بەنزین لە بازاڕ و كەمبوونەوەی خواستەوە، جارێكی تر نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێنرێت.
بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی به وێستگهنیوزی راگەیاند: بەهۆی زۆری رێژەی بەنزین لە بازاڕ و كەمبوونەوەی خواست لەسەری، كاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ دووشهممه 27ی ئازاری 2023، نرخی هەرسێ جۆرەكەی بەنزین و گاز دادەبەزێنرت، ئەوەش لەپێناو ئەوەی بازاڕی بەنزینی بازرگانی جوڵەی تێبكەوێتەوە.
باسی لهوهشكرد، نرخی هەر لیترێك بەنزینی سوپەر و موحەسەن و نۆرماڵ 25 دینار دادەبەزێنرێت و نرخی لیترێك گازیش 50 دینار دادەبەزێت.
AM:11:43:27/03/2023
ئهم بابهته 12980
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت