سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك حزبی سیاسیی عێراق په‌یامی سه‌ره‌خۆشییان بۆ لاهور شێخ جه‌نگی نارد
وێستگه نیوزـ
بۆ هاوخه‌می ده‌ربڕین بۆ كۆچی دوایی دایكی، سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق و ژمارەیەک لە سەرکردەی حزبەی سیاسیەکانی عێراق په‌یامی سەرەخۆشیان ئاراسته‌ی لاهور شێخ جەنگی کرد.
نوسینگه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی بڵاویكرده‌وه كه ئەمرۆ یه‌كشه‌ممه بەمەبەستی گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی فاتیمە قادر، دایکی لاهور شێخ جەنگی هەریەک لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر و ساڵح موتڵەگ، سەرۆکی بەرەی دیالۆگی نیشتیمانی و رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بابلیون و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە رێگەی نامە و پەیوەندی تەلەفۆنی پەیوەندییان بە لاهور شێخ جەنگیی یەوە کرد و پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراسته كرد.
" لاهور شێخ جەنگی، سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەی بۆ پەیوەندییەکانیان و هاوبەشییان لە خەم و پرسەکەیاندا دەربڕی." نوسیگه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی وای وتوه.
رۆژی شەممە 25ی ئاداری 2023، فاتیمە قادر، دایکی لاهور شێخ جەنگی لە سلێمانی کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی له قەزای کۆیە بەخاک سپێردرا.
PM:10:45:26/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1708
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت