بانكه‌كانی سلێمانی دڵنیایی ده‌ده‌ن: كێشه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌مان نییه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكه‌كانی مه‌ڵكه‌ندی و باخان له سلێمانی و بانكی گه‌رمیان له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ڵێن كه كێشه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌یان نییه و پرۆسه‌كه به رێكوپێكی و وه‌ك پێویست به‌ڕێوه‌چووه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری بانكانه، لێدوانیان بۆ كه‌ناڵی رووداو داوه، شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی وتویه‌تی:"زۆرینەی خانەنشینانی سنووری سلێمانی لە بانکەکەمان مووچە وەردەگرن؛ ئەمڕۆ داوای زیاتر لە 7 ملیار دینارم کردووە بۆ دابەشکردنی مووچەکەیان و هەموویم وەرگرتووە، بۆیە سبەی بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنەکەی مووچە دابەش دەکەین."
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جەلال عومەر، بەڕێوەبەری بانکی باخانیش رایگه‌یاندوه"ئەمڕۆ وەکو پێویست کاری خۆمان بەڕێ کردووە و هیچ کێشەیەکمان نەبووە، بۆ سبەی دووشەممەدابەشکردنی هیچ مووچەیەک لە ئەستۆی بانکەکەی ئێمەدا نییە."
هاوكات ئاریا ئەنوەر، بەڕێوەبەری بانکی گەرمیان رایگه‌یاندوه تاوەکو ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە بە رێک‌وپێکی بەڕێوەچووە.
"رۆژانە پارەمان بۆ دێت؛ بۆ سبەی بەگوێرەی پێویست داوای پارە دەکەین و جارێ نازانین." ئاریا ئەنوەر وای وتوه.
PM:10:21:26/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 2820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت