هاتوچۆی راپه‌ڕین پلانی رۆژانی نه‌ورۆزی راگه‌یاند
دیمەنێکی سەیرانی هاووڵاتییان لە سنووری ئیدارەی راپەڕین
وێستگهنیوزـ
وته‌بێژی هاتوچۆی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، له‌پێناو ره‌خساندنی كه‌شێكی ئارام و گه‌شتێكی خۆش بۆ هاووڵاتییان و گه‌شتیاران، ته‌واوی كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان له رۆژانی نه‌ورۆزدا له ئه‌ركدا ده‌بن و به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به ماتۆڕ سكیل نادرێت بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
عه‌لی عه‌بدوڵا، وتەبێژی بەڕێوه‌بەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین بە وێستگەنیوزی راگەیاند: لەپێناو رەخساندنی کەشێکی ئارام و گەشتێکی خۆش بۆ هاووڵاتییان تەواوی کارمەندان و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان لە رۆژی نەورۆزدا لەسەر شەقام دەبن بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لە هەر رووداوێکی نەخوازراو.
وتیشی: "ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین چەند بڕیاریکمانداوه كه له‌رۆژانی نه‌ورۆزدا ماتۆڕسکیل بە هەموو شێوەیەک بۆی نیە بێتە سەرشەقام، ئۆتۆمبێلی بار بەمەبەستی کارکردن لەکاتژمێر (7 به‌یانی تا 12 شەو) ده‌بێت كار بكه‌ن".
باسی له‌وه‌شكرد: پێویستە شۆفێران پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن، چونكه هه‌ندێ له شۆفێران لەکاتی رۆیشتندا پێچەوانەی رێگەکەدەڕۆن، ئەمه‌ش ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەکات.
راشیگه‌یاند: "کۆنتڕۆڵی هاتوچۆ بەشێوەیەکی هەمیشەیی وەک رابردوو لەسەر هێڵ دەبێت بۆ ئەوەی لە هەرشوێنێک ئـاسـتـەنگـی هاتـوچۆ دروسـت بوو پەیوەندی پێوەبکرێت و بەزووترین کـات تـیـمـی هـاتـوچـۆ بـگاتە شوێنی دیاری کراو بۆ ئەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ نەهێڵێت".
PM:12:36:20/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت