له به‌رده‌م نوێنه‌ری وڵاتاندا جارێكی دیكه مه‌سرور بارزانی داوای له قوباد تاڵه‌بانی كرد بگه‌ڕێته‌وه بۆ کۆبونەوەکانی حكومه‌ت
وێستگه نیوزـ
له‌میانی پێشوازیكردنی له نوێنه‌ر و كونسوڵی وڵاتان و پێشكه‌شكردنی وتارێك، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه داوای له جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و تیمی وزاریی یه‌كێتی كرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆبونه‌وه‌كانی حكومه‌ت.
ئێوارەی ئەمرۆ شەممە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و 40 باڵیۆز و 83 نوێنەری وڵاتان، ئاهەنگی یادەکانی ئازار و نەورۆز و سەری ساڵی کوردی لە چیای کۆڕەک بەڕێوەچوو.
مەسرور بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش به باڵیۆز و نوێنەری وڵاتان كرد كه بەشێکیان جلی كوردی‌یان پۆشیبوو، له وته‌كه‌یدا له‌سه‌ر کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی: "ئێمە لە هەوڵداین بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشانە و بەتایبەتی لەم بۆنەیەدا کە دوای دوو رۆژی دیکە ساڵی نوێیە، راگەیەندراوێکم دەبێت و لەو راگەیەندراوەمدا ئاماژە بەوە دەکەم کە پێمان باشە جێگری سەرۆک وەزیران و تیمی وەزاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی وەزیران بکەنە شوێنی چارەسەرکردنی کێشەکان."
"دەتوانین هەموو کێشەکان چارەسەر بکەین ئەگەر نیەت و خواستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەمان هەبێت، بەدڵنیاییەوە دەتوانم پێتان بڵێم من ئەو نیەت و خواستەم هەیە بۆ چارەسەر هەموو کێشەکان" سه‌رۆكی حكومه‌ت وای وت.
لە باسی نەورۆز و یادەکانی ئازاریش وتی، " نەورۆز بۆ ئێمە زۆر واتای هەیە و ئەم مانگە پرە لە رووداو هەندێک خۆش و هەندێکیش ناخۆش. نەورۆز، واتە سەرکەوتنی رووناکی بەسەر تاریکیدا. سەرکەوتنی ئاسنگەرە بەسەر ستەمکاردا. سەرکەوتنی گەلێکی ستەمدیدەیە. نەورۆز دەستپێکێکی نوێیە. ساڵێکی نوێیە. هیوای ساڵێکی خۆشتان بۆ دەخوازم و ساڵی نوێ و نەورۆزتان پیرۆز بێت".
مه‌سرور بارزانی ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و رایگەیاند، خۆشحاڵم دەتوانم بڵێم دوای چەندین کۆبوونەوە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوتاکانمان لە حکومەتی فیدراڵی گەیشتووینەتە هەندێک رێککەوتنی سەرەتایی.
وتیشی، لە دوایین کۆبوونەوەشم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فێدراڵ رێککەتوین کێشە و جیاوازییەکانمان بگۆرین بۆ دەرفەت زۆرێک لە کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکەین و پلان دابنێین بزانین چۆن بەرەو پێشەوە برۆین و هەماهەنگی بکەین.
" زۆر گەشبینم دەتوانین کێشەکانمان چارەسەر بکەین. ئیتر ئەو کێشانە لەبارەی بووجە یان یاسای هایدرۆکاربۆن و ئاسایش و چەندین بواری دیکە کە دەتوانین پێکەوە کار بکەین و خزمەتی هەموو عێراق بکەین." مه‌سرور بارزانی ئه‌مه‌شی وت.
ئه‌وه‌ش لهكاێكدایه كه دوێنێ هه‌ینی، 17ی ئازاری 2023، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیتۆر له‌باره‌ی دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، له‌وانه‌ش بایكۆتكردنی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له لایه‌ن تیمی یه‌كێتییه‌وه قسه ده‌كات.
مه‌سرور بارزانی وتبوی: "ئومێده‌وارم تیمی یه‌كێتی بگه‌ڕێنه‌وه نێو حكومه‌ت. ئه‌وان (وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی) له په‌رله‌مان و له‌به‌رده‌م گه‌لی كوردستان سوێندیان خواردووه. تۆ نا‌توانیت به هه‌ڵهاتن و شاننهدانه به‌ر به‌رپرسیارێتی پرسه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌یت".
چه‌ند مانگێكه تیمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردووه، و رایگه‌یاندوه كه هۆكاری بایكۆتكردنه‌كه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه له شێوازی به‌ڕێوه‌بردن نیگه‌رانن، به‌ڵام مه‌سرور بارزانی له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "هۆكاری سه‌ره‌كیی چهقبهستووییهكه بریتییه له تیرۆركردنی هاوكار جاف" له هه‌ولێر".
PM:08:33:18/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 2480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت