كه‌شناسی هه‌رێم: لێزمه‌باران ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه له‌مڕۆوه بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه و سبه‌ینێ لێزمه‌باران ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ی ئادار ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێم".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما بەرز دەبێت بە (2-4) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو، خێرای با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 7 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 19- 3- 2023 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند لە دوایی نیوەرۆ لە هەندێ ناوچەدا باران بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 5 - 7 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
AM:10:26:18/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 6448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت