رێگایه‌كی سه‌ره‌كی سلێمانی داخرا...هاتووچۆ شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود سایدی چون له‌نه‌خۆشخانه‌ی فاروقه‌وه به‌ئاڕاسته‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك بهبهستكراوه.
له ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، هاتووه "كۆنتڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیانو شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه، به‌هۆی كاركردن له‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود سایدی چون له‌نه‌خۆشخانه‌ی فاروقه‌وه به‌ئاڕاسته‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك بهبهستكراوه".
هاتووچۆ داوا له‌هاوڵاتیان و شۆفێران ده‌كات كه "دووسایدی پشتی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بۆ كازیوه به‌كاربهێنن تا ئه‌وكاته‌ی هاتوچۆكردن له‌شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه".
PM:04:42:17/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 17440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت