شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: شه‌پۆلێكی باران و به‌فری زۆر هه‌رێم ده‌گرێته‌وه
وێستگه نیوز –
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایگه‌یاند كه شەپۆلێکی باران و بەفری زۆر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت و پله‌كانی گه‌رمی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن.
سیروان ساڵح شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌هۆی كاریگه‌ری ناوچه‌یه‌كی په‌ستان نزمی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و هاتنی تۆپه‌ڵه هه‌وایه‌كی ساردی سیبری ڕووسی پێشبینیی ده‌كه‌ین له دره‌نگانێكی ئه‌مشه‌وه‌وه تا ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه بارانبارینی ناوبه‌ناو ته‌واوی ناوچه‌كان بگرێته‌وه، به‌فربارینیش ناوچه شاخاوییه‌كان بگرێته‌وه".
سیروان ساڵح ده‌ڵێت: "له ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌وه تا پێنجشه‌ممه به‌فربارین فراوانتر و زیاتر ده‌بێت و ته‌واوی زنجیره چیاكان و شاره‌كانی ناو چیاكان ده‌گرێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی به‌رزاییان له ( 600 ) مه‌تر زیاتره له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌فربارین سه‌نته‌ری پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و قه‌ره‌داغ و ئیداره‌ی سۆران و ڕاپه‌ڕین بگرێته‌وه".
ئه‌و شاره‌زایه روونیشیكرده‌وه كه "به‌هۆی زۆری به‌فربارینه‌وه پله‌كانی گه‌رمی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن، له كاته‌كانی شه‌ودا پله‌كانی ده‌چنه ژێر سفری سه‌دییه‌وه، له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌یه بگاته زیاتر له 25 ژێر سفری سه‌دی".
روونیشیكرده‌وه كه پێشبینیی بڕی بارانبارین و به‌فربارین له ماوه‌ی كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه له دووشه‌ممه‌وه تاوه‌كو كۆتایی شه‌پۆله‌كه واته به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی به‌مشێوه‌یه‌یه:
*ناوشاری پارێزگای دهۆك و ده‌روبه‌ری 35 ملم باران و 5 تا 7 سانتیمه‌تر به‌فر.
*ناوچه شاخاویه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای دهۆك 40 تا 50 ملم باران و زیاتر له 75 سانتیمه‌تر به‌فر.
*ناوشاری پارێزگای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری 20 تا 25 ملم باران.
*ناوچه شاخاوییه‌كانی باكووری پارێزگای هه‌ولێر 30 - 35 ملم باران و 60 تا 90 سانتیمه‌تر به‌فر.
*ناوشاری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری 25 - 30 ملم باران له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری 5 تا 10 سانتیمه‌تر به‌فر له ناوشار.
*ناوچه شاخاویه‌كانی باكووری سلێمانی 30 تا 35 ملم باران و 65 تا 100 سانتیمه‌تر به‌فر.
* ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و ده‌وروبه‌ری 50 تا 60 ملم باران 5 تا 8 سانتیمه‌تر به‌فر له ناوشاره‌كان.
*له نێوان 55 تا 110 سانتیمه‌تر به‌فر له ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كانی باكووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین.
*پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری 30 - 40 ملم باران و 3 تا 5 سانتیمه‌تر به‌فر ناوشار . ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌فر له به‌رزاییه‌كانی شنروێ و ته‌وێڵه‌و بیاره و هه‌موو گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ببارێت له‌نێوان 15 تا 20 سانتیمه‌تر به‌فر و له زنجیره چیای سورێن ئه‌گه‌ری زیاتر له 120 سانتیمه‌تر به‌فر هه‌یه.
ئه‌و شاره‌زا كه‌شناسییه ئاشكراشیكردووه كه به‌پێی پێشبینییه‌كان به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی كۆتایی به شه‌پۆله‌كه دێت.
PM:08:54:05/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 10340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت