كه‌شناسی هه‌رێم: له سبه‌ینێ ئێواره ئاستی به‌فرو بارانبارین زیاد ده‌كات
دیمەنی بەفرباری لەسەر ناوچەکانی هەرێم. وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
وێستگهنیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت و بارانبارین به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ ده‌بێت، ده‌شڵێت، سبه‌ینێ به‌فرو بارانبارین به‌رده‌وامی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: ئه‌مڕۆ ئاسمانی هەرێم بەگشتی هەور و باراناوی دەبێت، بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ لە کاتی جیا جیا دەبێت لە هەندێ ناوچە ئەگەری تەزرە بارین هەیە، لەسەر ناوچە سنوورییەکان و شاخاوییەکان شەپۆلێکی بەفر بارین دەبێت، ئاستی باران و بەفر لەسەر سنووری پارێزگای دهۆک زیاترە، لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا ئاستی دابارین لەسەر سەنتەری پارێزگاکان کەم دەبێتەوە.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه ده‌ڵێت: "پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ دووشه‌ممه 6ی شوباتی 2023، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه: ئاسمان هەور و باران بارین دەبێت، بەفر بارین لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، لە ئێوارەدا ئاستی دابارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە شەودا لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک لەگەڵ دروستبوونی هەورە تریشقە و زیادبوونی خێرایی با لە کاتەکانی ئێوارە لە سنووری پارێزگای هەولێر و کەرکوک.
ده‌شڵێت: "پلەکانی گەرما بە (2-3) پلە بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی
دهۆک: 9 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی
AM:11:48:05/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 18792
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت