شاخه‌وان عه‌بدوڵا: بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێم نابێت
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق
وێستگهنیوزـ
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، دادگای فیدراڵی به زۆر بڕیار هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ته ئامانج و ده‌شڵێت، بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێم نابێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له دیدارێكی كه‌ناڵی ئاسمانی رووداودا له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت قسه‌ی كرد و له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به راگرتنی بڕیاری ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان وتی: "دادگای فیدڕاڵی عێراق به زۆر بڕیار هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ته ئامانج".
وتیشی: "بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نابێت".
باسی له‌وه‌شكرد: محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌توانێت پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت و پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی نه‌بێت.
له باره‌ی لیژنه‌كانه‌وه وتی: "سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌یه‌كمان دا به فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ریان نه‌گرت".
PM:12:42:31/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1936
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت