دواین زانیاریەکان سەبارەت بەبەردەوامی شەپۆلی بەفر و بارانبارین
وێنە: ئەرشیڤ
وێستگهنیوزـ
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی دواین زانیاری له باره‌ی شه‌پۆلی باران و به‌فربارین له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو و ئاشكراشی ده‌كات، كه شه‌پۆلی به‌فر و بارانبارین تا رۆژی هه‌ینی به‌رده‌وامی ده‌بێت.
ئاراز جه‌بار، شارهزایس كه‌شناسی له هه‌رێمی كوردستان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیەی لەدەریای ناوەراستەوە کاری کردوه‌تە سەر کەشی ھەرێمی کوردستان سبەینێ چوارشەممە 1ی شوباتی 2023، بارانبارینی رێژە مامناوەند و پچر پچر لەتەواوی ناوچەکاندا بەردەوامی دەبێت لەگەڵ بەردەوامی بەفربارین لەناوچە شاخاویەکاندا، پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە و خێرای با مامناوەند لەزۆربەی کاتەکاندا چالاک دەبێت 15 تا 35 کیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە.
باسی له‌وه‌شكردووه: رۆژی پێنجشەمە 2ی شوبات، کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکە لەسەر ناوچەکانمان چالاک دەبێتەوە و ئاستی دابارینی بەفر و باران زیاددەکاتەوە بۆ لێزمە باران و چالاکبوونی ھەورە تریشقە لەھەندێ ناوچەدا لەگەڵ چڕبوونەوەی بەفر بارین لەناوچەشاخاویەکاندا و پلەکانی گەرماش بەرێژەی دوو تا سێ پلە نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، خێرایی باش چالاک‌تر دەبێت لەنێوان 20 تا 45 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە کاتەکانی ئێوارەی ھەمان رۆژ باکە کەمدەبێتەوە و نامێنێت، بەگشتی کاریگەری ئەم شەپۆلە رۆژی ھەینی 3ی شوباتی 2023، لاواز دەبێت و لەکاتەکانی ئێوارەدا کۆتایی پێدێت".
به‌پێی پێشبینی ئه‌و كه‌شناسه كورده، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوه‌وه، جارێکی دیکه شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانمان دەگرێتەوە.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی سلێمانی رایگه‌یاند: له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 31 ملیمه‌تر بارانباریوه و كۆی گشتی 242 ملیمه‌تره، له‌كاتێكدا پارساڵ له‌م كاته‌دا 261 ملیهتر باران باریبوو.
AM:10:13:31/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 6692
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت