راگه‌یه‌ندراوێك له وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمه‌وه سه‌باره‌ت به پشووی سبه‌ینێ
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌فر و بارانه‌ی ڕووی له هه‌رێمی كوردستان كردوه، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كان كه به‌پێی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانیان بڕیار له‌سه‌ر ده‌وامی سبه‌ی سێشه‌م بده‌ن.
كه‌ناڵی كوردستان تیڤی، له‌زاری ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه: "پاراستنی گیانی قوتابییان به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین و هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكی په‌روه‌رده ده‌زانێت به‌هۆی به‌فربارین و خراپی كه‌شوهه‌واوه گیانی قوتابییان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی ده‌درێتێ پشووی فه‌رمی رابگه‌یه‌نێت."
هاوكات ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: تا ئێستا هیچ پێشنیارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی سێشه‌م پشوو له سنووری شاری هه‌ولێر ڕابگه‌یه‌نرێت، بۆیه سبه‌ی سێشه‌م له ته‌واوی قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سنووری شاری هه‌ولێر ده‌وام ئاساییه و پشوو نییه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و ئه‌گه‌ری بارانی به‌لێزمه له قوتابخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار و گونده‌كان ئه‌وانه‌ی ڕێگه‌یان خۆڵ و گڵه و له ڕێگه‌ی سه‌ره‌كییه‌وه دوورن، به‌فه‌رمی سبه‌ی سێشه‌می كرده پشوو.
سه‌باره‌ت به پارێزگای سلێمانیش، دلشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: سبه‌ی سێشه‌م له سه‌رجه‌م قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌وام ئاساییه و پشوو نییه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌وه شه‌پۆلێكی بارانبارین ڕووی له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه و له ناوچه سنووری و شاخاوییه‌كان به‌فرێكی زۆر باریوه و پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیون، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه كه ئه‌م ره‌وشه‌ی كه‌شوهه‌وا تا كۆتایی هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت.
PM:09:54:30/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 17200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت