رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و تیمی پارتی له به‌غدا لە وەرگرتنەوەی پۆسته‌كانی كه‌ركوك شكستیانهێناوه
         
                
        
        
        
          
وێستگه‌نیوز_
		
له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 كه تیایدا هێزی پێشمه‌رگه كشایه‌وه له سنووری پارێزگای كه‌ركووك و به‌و بۆنه‌یه‌وه كورد چه‌ندین پۆستی گرنگی له‌شاره‌كه له‌ده‌ستدا، له‌هه‌موو كاتێك زیاتر رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تیمی پارتی له‌به‌غدا له‌هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌ندین پۆست كه به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه له‌ده‌ستیانداوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هه‌وڵه‌كان به‌ناكامی گه‌یشتووه‌و شكستی هێناوه.
		
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی ئاگادار له كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم، تایبه‌ت به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند بڕیاربوو رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ‌و شاخه‌وان عه‌بدوڵاو تیمی پارتی له‌حكومه‌تی به‌غدا هه‌ریه‌ك له‌پۆسته‌كانی قایمقامیه‌تی دوبزو قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی كه‌ركوك و مودیر ناحیه‌ی سه‌رگه‌ران و   پۆلیسی پردێ و به‌رێوبه‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك و بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی و وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان یه‌ك به‌یه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی عێراقه‌وه شكستی پێهێنراوه.
		
سه‌رچاوه‌كه وتی: "هه‌ر ئه‌م پۆستانه نین كه پارتی به‌هۆی ڕووداوه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له‌ده‌ستی داوه، به‌ڵكو ده‌یان پۆستی ئیداری و ئه‌منی ترن، كه رۆژ به‌رۆژ پارتی هه‌وڵه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه بۆ وه‌گرتنه‌وه‌ی، به‌ڵام به ناكامی ده‌مێنێته‌وه".
		
ماوه‌ی 5 ساڵ زیاتر بەسەر 16ی ئۆکتۆبەر و کۆنترۆڵکردنی کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان لەلایەن عێراقەوە تێپەڕدەبێت، بەڵام هێشتا کاریگەرییەکانی هێرشی عێراق بۆ سەر ئەو ناوچانە لەسەر پەیوەندی نێوان یەکێتی و پارتی لەلایەک و کوردانی ئەو ناوچانە لەلایه‌كی  تر بەردەوامی هەیە.
		
لەساڵی 2003وە تا ڕۆژی 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، پارتە کوردییەکان دەسەڵاتی تەواویان لەکەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان هەبوو، بەڵام ماوەی 5 ساڵە تەواوی دەسەڵاتەکانیان لەو ناوچانە لەدەستداوە، بە شێوەیەک تا ئێستا پارتی دیموکرات لەهەندێک لەو ناوچانە بارەگای نییە و له‌رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2022ـیش بێ بانگهێشتکردنی نوێنەری هیچ پارتێکی کوردی، ئیدارەی کەرکوک فرۆکەخانەی شارەکەی کردەوە.
 
        
        PM:02:45:23/01/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									4644
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت